Tuesday, December 07, 2004
ئه‌م به‌یانییه هه‌تاوێکی خۆش بوو، پاوسم هه‌بوو چوومه ده‌ره‌وه جگه‌ره‌یه‌ک بکێشم و ده‌موچاوێکی تازه‌م بینی. لێی چوومه پێشه‌وه و خۆمان به یه‌کتر ناسان. ووتی من لێره پراکتیک ئه‌که‌م. ووتم زۆر باشه له‌وانه‌یه دوایی شه‌نسی دامه‌زراندنت هه‌بێ. ووتی: خوا نه‌کات، تاقه‌تی ئیشم نییه. خۆ پاره‌که‌ی هه‌ر به قه‌د پاره‌ی سۆسیاله. جگه له‌وه‌ش مێرده‌که‌م تازه چۆته کۆرسی زمان و ئه‌ویش له‌سه‌ر سۆسیاله. ووتم : ده‌ی زۆر باشه ئه‌گه‌ر تۆ ئیشت ده‌ستکه‌وێ وه‌زعتان باش ئه‌بێ. ووتی: نا وه‌زع باش نابێت ئه‌و کات هه‌موو پاره‌ی مێرده‌که‌م ئه‌بڕن چونکه مه‌عاشی من به ته‌نها له مه‌عاشی دوو که‌سی سۆسیال زۆرتر ئه‌بێ...
هه‌ڵه له کوێدایه؟ سیسته‌مه‌که که ئه‌وه‌نه چه‌وته خه‌ڵک ڕادێنێت به ته‌مه‌ڵی، یان ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نه قۆڕه پاڵنه‌رێک دروست ناکات که خه‌ڵک گه‌رم بێت به ئیش کردن و هه‌ست نه‌كات که زوڵمی لێئه‌کرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیش ئه‌کات بۆ ئه‌بێ پاره‌که‌ی ئه‌وه‌نده ببڕن بگاته ئاستی که‌سێک که له‌سه‌ر سۆسیال ئه‌ژی؟
من ناڵێم قسه‌ی ئه‌و ژنه ڕاسته یان هه‌ڵه‌یه. ئه‌ڵێم ئه‌بێ هه‌ستێک دروستکرێت که ئه‌و ژنه هه‌ست به دڵخۆشی بکات بۆ په‌یا کردنی بژێو ئیش کردن، نه‌وه‌ک بڵێ؛ جا من ئیش بکه‌م یان نا هه‌ر هه‌مان حیسابه.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *