Friday, December 10, 2004
مرد!
چوار پێنج مانگه مردووه و منیش چوار مانگه ئه‌زانم مردووه. ئه‌زانم و هه‌موو جارێک به به‌هانه‌یه‌ک بیری ئه‌وم له خه‌یاڵی خۆم ده‌رده‌کرد. بیرم له شته‌کی تر ئه‌کرد و له ماوه‌ی ئه‌م چوار مانگه‌دا هه‌موو جاره‌ک بیری ئه‌و هاتۆته‌وه خه‌یاڵی من و هه‌موو جارێک نهپهرژاوم به ته‌واوی به دڵی خۆم بۆی بگریم. گریاوم، به ته‌نیا. گریاوم و هه‌وڵمداوه نه باوک و نه مناڵه‌کان چاوه سوور بووه‌کانم نه‌بینن.
ئێستاش به ته‌نیا له پرسه‌ی ئه‌و دانیشتووم و شینی بۆ ئه‌گێڕم. مناڵ لێره نین و باوکیان نازانم به چییه‌وه خه‌ریکه و منیش به ته‌نیا ئه‌مه‌وێ هه‌موو بیره‌وه‌رییه‌کانی ئه‌و بێنمه‌وه یاد. ده‌موچاوی باریکه‌له‌ی، دهستهبچوکهکانی، باڵا کورت و جه‌سته زهعیفهکهی. ئه‌و ساڵانه‌ی که مێردمناڵ بوو، بوو بووه پێشمه‌رگه و به‌عزێ جار له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌مدا ئه‌هاته‌وه. قه‌ت قسه‌ی نه‌ئه‌کرد به‌س گوهێم له مینجه مینجهک ئه‌بوو. له بیرمه که خۆی ته‌سلیم کرده‌وه. له بیرمه کاتێ پاش راپه‌ڕین دیم. له بیرمه هه‌میشه هه‌ژار و به‌ده‌سه‌ڵات بوو. له بیرمه هه‌موو ژیانی هه‌ر ڕه‌نجی کێشا و هه‌موو ئیشێکی کرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆی خۆی به‌خێو کات. له بیرمه که‌سێک نه‌بوو ده‌ستی بگرێ. له بیرمه هه‌میشه ته‌نیا بوو... ته‌نیاییه‌کی چڕ...
ئێستاش ئه‌زانم که به ده‌ستی کۆمه‌ڵێک عه‌ره‌ب کوژرا و لاشه‌که‌یان ئاگر تێبه‌ردا. له‌وێ به ته‌نیا و له غه‌ریبی مرد، کوژرا.
منیش لێره به تاقی ته‌نیا شینی ده‌گێڕم...
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *