Thursday, December 16, 2004
زۆ‌ر بیری گه‌ڕانه‌وه ئه‌که‌م. به‌ڵام ئه‌زانم ئێره جێگه‌مه و ئه‌و‌ه‌ی به‌جێمهێشت تازه ته‌واو بوو.
دیلان باسی نه‌نه و پور وخاڵ و که‌س و کار ئه‌کات. سه‌ری ئه‌خاته سه‌ر ڕانم و ئه‌ڵێ دایه جاده‌کان وا بوون. خه‌ڵكی زۆ‌ر لێ‌بوو. خه‌ڵكی له ژووره‌وه‌ش جگه‌ره‌یان ئه‌کێشا! ئه‌ڵێم بابه زه‌وقی هه‌بوو؟ ئه‌ڵێ: نا بابه جگه‌ره‌ی نه‌كێشا...
لانه ئه‌ڵێ دایه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه ئه‌مکوژن؟ پرسیاره‌که‌ی قورسایی خسته سه‌ر دڵم. ئه‌ڵێم نا دایه گیان ناتکوژن. ئه‌ڵێ ئه‌ی بۆ ئه‌وانی تریان کوشت. ئه‌ڵێم: نازانم... باوکه‌کان لێره‌وه بڕیاریان دا و له‌وێوه زه‌غتیان لێکردوون. ئه‌ڵێم که‌س تۆ ناکوژێ. من و بابه تۆمان خۆش ئه‌وێ. ئه‌ڵێ: ئه‌زانی ئه‌و ساڵه خاڵه... گه‌رایه‌وه کچه‌که‌ی ڕه‌فیقی برده‌وه. هه‌موو ڕۆژێک له ماڵێک ده‌عوه‌ت بوون و پیاوه‌کان به کۆمه‌ڵ خاڵه... و کچه‌که‌یان ده‌برد بۆ پۆبه‌کانی سه‌رچنار. به‌ڵام یه‌کێکیان ژنه‌کانی خۆیانیان نه‌ئه‌برد!
که ووتی پۆبه‌کانی سه‌رچنار پێکه‌نیم. دوایی بیرم له‌و کچه کرده‌وه که ئایا بۆی پرسیار نه‌بوو، بۆچی ئه‌و هه‌موو پیاوه ژنێکیان له‌گه‌ڵ نییه؟ له‌وانه‌یه بۆی پرسیار بێت و دوایی شتیان له‌سه‌ر بنوسێت. ئه‌مانه له وڵاتی تر ئارام دائه‌نیشن و شته‌کان ئه‌خه‌نه ژێر موراقه‌به‌وه.
ووتم" ڕۆڵه گیان نازانم، له‌وانه‌یه ئه‌و پیاوانه وا بزانن ئه‌مه ژنێکی غه‌ربی به‌ره‌ڵایه و موڵکی ئه‌مان نییه و ڕۆژێک له ڕۆژان خاڵه... وازی لێدێنێت و کورده‌ک ئه‌هێنێ. ئه‌و کات ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه کوردستان ناچن بۆ "پوبه‌کانی سه‌رچنار" به‌ڵکو به ته‌نیا له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی ئه‌ڕوا."
دیلان ته‌ماشای لانه‌ی کرد‌و و ووتی:" لانه مه‌به به موڵکی دۆسته کوڕه‌که‌ت دوایی ئه‌بێ له ماڵه‌وه دانیشی و ته‌ماشای باندی بکه‌ی له تێڤێ!"
لانه:" دایه ده‌ی خۆ خۆشه به ته‌نیا بچیته ده‌ره‌وه و پیاوه‌که‌ت له‌گه‌ڵ نه‌بێ. خۆ نابێ دایمه پێکه‌وه بن".
ڕاستیش ئه‌کات. ئه‌گه‌ر هه‌ر دۆست و ده‌زگیران بی، پێکه‌وه چوونه ده‌ره‌وه خۆشه به‌ڵام که بوون به هی یه‌کتر ئیتر وا نامێنێت.
دیلان: لانه ئاها دایه چی ئه‌ڵێ ده قه‌ت له‌گه‌ڵ دۆسته کوڕه‌که‌ت مه‌بن به هی یه‌ک!!!
لانه: ده‌ی وا نییه دایه. ئه‌ی ئه‌وه نییه ئێوه پێکه‌وه ئه‌چنه جه‌ژن و لای هاوڕێ و که‌سوکار.
ئێمه کوردین من باسی پۆبی سه‌رچنارم بوو.
دیلان: دایه وا نییه، له‌وێ له‌گه‌ل بابه و مامه و ژنی مامه و کوڕه‌که‌ی مامه و کچه‌که‌ی پوره.... چووینه ده‌ره‌وه بۆ پوبه‌که‌ی سه‌رچنار!
دیلانم گرت و تێر ماچم کرد. ووتم ئێ ئاخری چووی بۆ پۆبیش. خۆش بوو؟
وتی: ئا ئه‌زانی چیم کرد؟چوومه ژێر مێزه‌که ئاراس و هین له ژێر میزه‌که ده‌ستی یه‌کتریان گرتبوو...
ئاها! که‌واته ئاراس و هینیش، به‌ڵێ!
لانه توڕه بوو ووتی" باشه بۆ ئاراس و هین بۆیان هه‌یه پێکه‌وه له‌گه‌ڵ بابه و مامه و جه‌ماعه‌ت بچنه ده‌ره‌وه و ده‌ستی یه‌کبگرن که‌چی تا من هاوڕێکه‌م هێنا بابه خه‌ریک بوو دنیا بڕوخێنێت!"
ئینجا ئێستا ئه‌م که‌ره چۆن له‌و قوڕه ده‌ربێنم. له خۆمه‌وه وتم: "ئه‌وه زه‌ماوه‌ندی ڕێکخراوی پێ ئه‌ڵێن و"
لانه ووتی:" هیچ وا نییه، له به‌ر ئه‌وه کوڕه‌که کورده بۆیه."
منیش ووتم" ئا له‌به‌ر ئه‌وه کوڕه‌که کورده. له سلێمانی کوڕی وڵاتی تر له کوێ بێنن؟ پێم ناڵیی؟"
لانه توڕه بوو ووتی:" نه‌یهێنن به‌ڵام ئه‌ی بۆ که‌س هه‌ق به من نادات، ئه‌ی من کوڕێکی کورد له کوێ بێنم؟ نابێت تێبگه‌ن که هه‌ڵبژاردنه‌کانی منیش سنورداره. ئه‌گه‌ر منیش له سلێمانی بوومایه بۆ خۆم کوڕه‌کی کوردم ئه‌کرده هاوڕێ و شووم پێئه‌کرد. که لێره‌م وه‌زعه‌که شێوه‌یه‌کی تره... "
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *