Thursday, December 23, 2004
به‌فرێکی زۆر باریووه و ئه‌بارێ. هه‌ر یه‌ک دوو سه‌عاتێک یه‌کێکمان ئه‌چێته ده‌ره‌وه و چادره‌که به‌فر تهکێن ئه‌که‌ین. له ژووره‌وه دائه‌نیشین. دوو ڕۆژی تر ئه‌چینه ژوورێک. ژوورێکی ڕاسته‌قینه. ژوورێک که میچی هه‌یه، دیواری هه‌یه و سهرشۆرکی هه‌یه. باسی ئه‌که‌ین...چه‌ند خۆشه ژوورێک که په‌نجه‌ره‌یه‌کی بچوکیشی هه‌یه. ژوورێک که سه‌ربانی هه‌یه و باگردێنیک...
دیسانه‌وه بیر له سهرشۆرکهکهی ئه‌که‌م. سهرشۆرکێک که له‌وێدا ته‌نه‌که‌یه ئاو گه‌رم بکه‌م و سه‌رم بشۆم و خۆم بشۆم. ئیتر پێویست نه‌کات ئه‌و بکه‌مه پاسه‌وانی چادره‌که و خۆمیش له ژووره‌وه له‌سه‌رما چۆقه‌ی دانم بێت. ئای سهرشۆرکێک چه‌ند شته‌کان ئه‌گۆڕێت.
پاش دوو ڕۆژ شڕه و پڕهکانمان کۆ ئه‌که‌ینه‌وه و ئه‌چینه ژووره‌که‌مان. ژوورێک که میچی هه‌یه، چوار دیواری هه‌یه، په‌نجه‌ره‌یه‌کی بچوکی هه‌یه، سه‌ربانی هه‌یه، باگردێنێکی هه‌یه و سهرشۆرکێکی هه‌یه...
ته‌نه‌که‌یه‌ک ئاو گه‌رم ئه‌که‌م. ده‌رگای ژووره‌که دائه‌خه‌م و چراکه دائه‌گرسێنم. سه‌رپۆشه‌که‌ی سه‌رم فڕی ئه‌ده‌م و پرچه‌که‌م ئه‌که‌مه‌وه. قژم ئاڵۆز، درێژ و چڵکن بووه... شانه‌ی ئه‌که‌م. ده‌مێکه نهمشتووه ده‌مێکه پرچه‌که‌م نه‌کردۆته‌وه. قژه نه‌رمه‌که‌م زبر بووه. ئه‌چمه سهرشۆرکهکه و خۆم ئه‌شۆم. بۆنی هه‌ڵم و سابوونه‌که چه‌نده خۆشه. که ته‌واو ئه‌بم، ئه‌ڵێی بارێکی قورسم له‌سه‌ر شان بۆته‌وه. چڵک چه‌نده بارێکی قورسه!
قژه‌که‌م دائه‌هێنم و بۆنی ئه‌که‌م. بۆنی خۆشی سابوون و پاکژی. که دێته‌وه ئه‌ڵیم" ته‌ماشا قژم چه‌نده درێژ بووه؟ به‌ڵام زۆر زبر بووه..." ئه‌مباته سهرشۆرکهکه و له سه‌ر ته‌نه‌که‌که دامئهنیشینێ. مه‌قه‌سته‌که ئه‌هێنێت و جوان قژم دائه‌هێنێت. ورده ورده نووکی قژم ئه‌بڕێ...
دوایی قژه‌کانی سه‌ر سهرشۆرکهکه کۆ ئه‌کاته‌وه و له‌ناو هه‌ردوو له‌پی کۆی ئه‌کاته‌وه. بۆنی ئه‌کات و ئه‌ڵێ: "ئای چه‌نده بۆنی خۆشه!" ئه‌ڵێم:" به‌ڵام زۆر زبر بوو بوو" قژه‌کانم هه‌ڵئه‌گرێت و له کونێکی دیواره‌که‌دا هه‌ڵیئه‌گرێ و ئه‌ڵێ: " دڵم نایه فڕێی ده‌م"
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *