--> ::هه‌رێمی هیچ ::

هه‌رێمی هیچ

Monday, January 10, 2005

دوو ساڵی ڕێکه من هه‌مان پۆتینم له پێدایه. جوتێ پۆتینی ڕه‌شی نه کورت و نه درێژ. پۆتینه‌کانم مۆکایه‌ و پاژنه‌ به‌رز نییه. وا بزانم پاژنه‌که‌ی2 سانتیمه‌تر ئه‌بێ. دوو ساڵی ڕیکه به زستان و به‌هار و پاییز له خزمه‌تی پێی مندایه. بۆ جه‌ژن، ئیش، چوونه بازاڕ و ماڵان هه‌ر ئه‌وه و ئه‌و. پێڵاوه‌کانی ترم ئیسراحه‌تییان کردووه. ئه‌زانم عاده‌تێکم هه‌یه که به جلێک، پێڵاوێک، ڕه‌نگێک و گۆرانییه‌که‌وه گرتم، تا وازی لێ ئه‌هێنم و قوتارم ئه‌بێ، قیر سپی ئه‌بێ. بۆ ئه‌م جووته پۆتینه‌ش هه‌روا... ئاوها خووم پێوه گرتووه که به ته‌واوی شێوه‌ی پێمی گرتووه و زۆر جار بێ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای بکه‌م پێکانم و پۆتینه‌کان خۆیان یه‌کتر ئه‌دۆزنه‌وه.



ئه‌مڕۆ له ئیش ئه‌هاتمه‌وه نازانم بۆ له پڕ و چاوم به پۆتینه‌کانم و هه‌نگاوه‌کانم که‌وت. جووتێ پۆتینی ڕه‌شی، ڕه‌نگ لێ بڕاو و کۆن و بێ خزمه‌ت که بێ تاقه‌ت و ماندوو پێ گه‌وره و پانه‌کانمی له خۆیدا جیکردبووه‌وه و قورس قورس هه‌نگاوه‌کانمی ئه‌برده پێشه‌وه...



سبه‌ی پێش چوونه ئیش پێڵاوه‌کانم پاک ئه‌که‌مه‌وه بۆیاغی ئه‌که‌م. یان ئه‌چم جۆتێک پێڵاوی تر ئه‌کڕم و پۆتینه‌کانم خانه‌نشین ئه‌که‌م.


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *