Thursday, January 20, 2005
هه‌لبژاردن. دائه‌نیشی کتێبه مێژووییه‌کان ئه‌خوێنییه‌وه. ته‌ماشای ئه‌نجامی کاری ئه‌وان ئه‌که‌ی و ئه‌ڵێی ئه‌ی هاوار چ هه‌لی زێڕینیان ده‌ست که‌وتووه و نه‌یان قۆزتۆته‌وه. ئه‌ڵیی بۆ وایان کرد؟ له ماڵه‌کان، قاوه‌خانه‌کان و له ناو پاسه‌کاندا یه‌کتر ئه‌بینین. ده‌نگ ئه‌ده‌ی؟ به‌ڵێ، بۆ کورد باشتره ده‌نگ بده‌ی. ده‌نگ ئه‌ده‌ی؟ نا، بۆ کورد باشتره ده‌نگ نه‌ده‌ی. ده‌نگ ئه‌ده‌ی؟ ئه‌ی چۆن ئه‌رێ وه‌ڵا. ده‌نگ ئه‌ده‌ی؟ نه‌وه‌لا، بۆ کێ ده‌نگ بده‌م، مه‌سعود و جه‌لال. ده‌نگ ئه‌ده‌ی؟ وه‌ڵاهی شه‌خسیه‌ن خۆ من عێراقی نیم به‌ڵام... . ده‌نگ ئه‌ده‌ی؟ نا ده‌نگی چی، من له‌و باکوره‌وه چۆن بێم بۆ ستۆکهۆڵم.
ژنێک ووتی: من ده‌نگ ناده‌م چونکه کوردی سوریام به‌ڵام مێرده‌که‌م و مناڵه‌کانم بۆیان هه‌یه ده‌نگ بده‌ن.
ژنێکی تر ووتی: من کوردی عێراقم به‌ڵام مێرده‌که‌م ناتووانێ ده‌نگ بدات چونکه کوردی ئێرانه و مناڵه‌کانیشم بۆیان نییه ده‌نگ به‌ن، چونکه به گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌که ئه‌بێ باوک عێراقی بێ و دایک حیساب ناکرێ.
و ئه‌مه‌ش له هه‌ڵبژرادن. سبه‌ی ئه‌وانه‌ی دوای خۆمان که کتێبه مێژووییه‌کان ئه‌خوێننه‌وه، چۆنمان حوکم له سه‌ر ئه‌ده‌ن و بڕیاره‌کانمان به ده‌نگ دان یان نه‌دان چۆن هه‌ڵئه‌سه‌نگێنن؟!
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *