Monday, March 07, 2005
به‌یانی ڕۆژی ژنه، وتم هیچ ناکه‌م و ئه‌بێ لای که‌می له ماڵیشه‌وه بێ که‌مێک خزمه‌تم بکه‌ن. سبه‌ی وه‌کو هه‌موو ڕۆژێکی تر به‌یانی زووتر له هه‌مووان هه‌ڵئه‌ستم و نان و چای به‌یانی بۆ مناڵ و مێرد حازر ئه‌که‌م. وه‌کو هه‌موو ڕۆژێک ئیشه‌کان ئه‌که‌م و وه‌کو هه‌موو سه‌ری مانگێک مه‌عاشی من له مێرده‌که‌م و پیاوه‌کانی که له‌گه‌ڵما ئیش ئه‌که‌ن که‌متره. باشه چی ئه‌بێ ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ک ڕۆژ، تاقه ڕۆژێک هه‌موو ژنه‌کان نه‌چنه سه‌ر ئیش و مانبگرن، ئه‌و کات حاڵ و وه‌زعی حوکمه‌ت چی لێدێ؟ خه‌سته‌خانه و مه‌کته‌ب و باخچه‌ی مناڵان یه‌کسه‌ر ڕائه‌وه‌ستێ. ئه‌زانم که ئیشه نزمه‌کان که مه‌عاشی نزم و زه‌حمه‌تی زۆره هی ژنه. مه‌به‌ستم ئه‌و ئیشانه‌ی که په‌یوه‌ندی به خزمه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌ر ڕۆژێک تاقه ڕۆژێک واز له ئیش کردن بێنین، تۆ بڵیی شته‌کان نه‌گۆڕێت؟
دیلان هات وتی: دایه سبه‌ی ڕۆژی ژنه؟ وتم:ئا. وتی: باشه ئه‌بێ دیاریت بۆ بکڕم؟ وتم: نا. وتی: ئاخر تۆ خۆ بۆ ڕۆژی مناڵ هیچت بۆ نه‌کڕیم!!!!!
مناڵی ئه‌م ده‌ورو زه‌مانه.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
دیلان هات وتی: دایه سبه‌ی ڕۆژی ژنه؟ وتم:ئا. وتی: باشه ئه‌بێ دیاریت بۆ بکڕم؟ وتم: نا. وتی: ئاخر تۆ خۆ بۆ ڕۆژی مناڵ هیچت بۆ نه‌کڕیم!!!!!
مناڵی ئه‌م ده‌ورو زه‌مانه.