Tuesday, March 08, 2005
نا نا ڕۆژی ژنیش ئه‌وه‌نه خراپ نه‌بوو. بۆ ڕۆژێکیش بێت ده‌ر و مناڵ( ده‌ر مه‌به‌ستم له پیاوه‌که‌مه چونکه من ماڵ و مناڵی ئه‌وم، ئه‌بێ ئه‌و ده‌ر و مناڵی من بێ) که‌مێک خۆیان عه‌زیه‌ت دا و که‌مێک نازیان کێشام. ئه‌وه‌ی که قازانجی کرد پێم و جووته پۆتینه‌کانم بوون. دوایی هه‌شت سه‌عات ئیش و سه‌عاتێکیش ڕێگه‌ی ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ر هاتمه‌وه ماڵه‌وه، ده‌ره‌وه‌مان قاپی به‌یانی شت بوو. هه‌ر که هاتمه‌وه ته‌له‌فۆنی هه‌ڵگرت و داوای پیتزای کرد. ته‌ماشای ئه‌م لاو ئه‌و لام کرد دیم مناڵ له ماڵه‌وه نین. ئه‌وه کوڕه‌کان له کوێن؟ له ده‌ره‌وه‌ن چوون بۆ سینه‌ما. ئاها!!!! وتی دیلان دیارییه‌کی هه‌بوو بۆت. ده‌ستمی گرت و ته‌ماشام کرد جووته پۆتینه‌کانی بۆ بۆیاغ کردووم. به قوربانی بم. ئالانیش ژووره‌که‌ی خۆی و حه‌مامه‌که‌ی پاک کردبۆوه. وتی ئه‌وه‌ش دیاری ئالان. وتم: ئای توتکه سه‌گ جا ئه‌وه که‌ی دیارییه؟ ده‌ره‌وه‌مان ناو چاوی تێکناو وتی: ده هیچ که‌واته دیارییه‌که‌ی منیشت پێ هیچه؟ وتم: جله‌کانت شتوه؟ وتی: نه‌ء. ماڵت گه‌سک داوه؟ وتی: نهح، کچی منیش تۆزێ پێش تۆ هاتمه‌وه له کوێ‌ڕا فریا بکه‌وم. ئه‌ی ئه‌وه نه‌بوو پیتزام بۆ داواکردی. ئه‌وه دیارییه‌که بوو. مناڵه‌کانیشم لێت دوور خستۆته‌وه بۆ خۆت ئیسراحه‌ت بکه!
پاش پیتزا خواردن و که‌مێک ئیسراحه‌ت وتی خۆ باسی مانگرتن و شتت لای هاوکاره‌کانت نه‌کرد. پێم سه‌یر بوو پرسیم بۆ؟ وتی: چوزانم نه‌وه‌ک ده‌رت که‌ن. وتم: حه‌ی حه‌ی، وه‌ڵا جوانه جا ئه‌گه‌ر له ده‌رکردن بترسین هیچمان پێ ناکرێت. وتی: ده تۆ جارێ مان مه‌گره با گودرون شیمان حیزبه‌که‌ی دامه‌زرێنێ و تۆیش ببه ئه‌ندام ئه‌و کات خه‌ریکی شۆڕش به.
ده ته‌ماشا که جه‌نابی شۆڕشی کرد و بوو به پێشمه‌رگه نه‌موت خۆ ئه‌تگرن و مناڵه‌کانم هه‌تیو ئه‌بن. بێ یه‌ک و دوو شوێنی که‌وتم. من له خه‌یاڵی خۆشما بۆم نییه مان بگرم چونکه ترسی ده‌رکردنم هه‌یه. ئه‌مه‌ش له پشتیوانی ده‌ره‌وه له ماڵه‌وه.
دیارییه‌که‌ی دیلان به‌راستی دیاری بوو.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *