Tuesday, March 15, 2005
له ڕاستێشدا کێ تاوانبار بوو؟ ئایا هه‌ڵه‌بجه وه‌ره‌قه‌یه‌کی سیاسی بوو؟ له‌وانه‌یه پرسیاری کێ تاوانبار بوو، پرسیارێکی باش نه‌بێ له‌م کاته‌دا. کێ تاوانبار بوو؟ ئاشکرایه سه‌دام حسێن، عه‌لی کیمیاوی و ڕژێمی به‌عس به گشتی. کێی تریش؟ هه‌موو ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌یان دی و هیچیان نه‌ووت. هیند و چین و ئه‌مریکا و سوید و هه‌موو ئه‌و وڵاته نا عه‌ره‌بانه‌ی که یارمه‌تی چه‌کیان دا به ڕژێمی به‌عس و دانیی و قه‌ڵه‌ویان کرد. ئێران که تاقه ڕێگه‌ی ده‌رباز بوونی له شه‌ڕه‌که هێرش کردنه سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و له‌وێشه‌وه ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌نداوی ده‌ربه‌نیخان و خوا ئه‌زانی چی تر. کورده‌کان که هاوکاری ئێران و عیراقیان دا و بوونه که‌وا سووری به‌ر له‌شکر. کورده‌که، ئاخ کورده‌که.
کێ بێ‌تاوان بوو؟ هه‌موو هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان که سه‌وزی به‌هاریان لێ‌بوو به زه‌ردی خه‌زان. هه‌موو ژن و مناڵ و پیاو و پیریان که ده‌مه‌و نیوه‌ڕۆیه‌ک چوونه خه‌وێکی هه‌تاهه‌تاییه‌وه و هه‌رگیز ڕا نابنه‌وه له‌و خه‌وه ترسناکه بۆن خۆشه.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *