Tuesday, May 03, 2005
"هه‌ر شارێک خاسییه‌تی خۆی هه‌یه، من له پاریس بووم، پێم سه‌یر بوو فه‌رانسیه‌کان چۆن ته‌حه‌ممولی ئه‌و هه‌موو مه‌غریبی و تونسی و جه‌زائیری و ئه‌فریقی و تورک و فارس و ئه‌رمه‌نیه ده‌که‌ن، فه‌ره‌نسیه‌ک له ناو پاس دانیشتوه، یه‌کێک له ته‌نیشتیه‌تی ده‌ڵێی مه‌یمونه له ئه‌فریقیا هاتووه، ئه‌وه‌ی لای چه‌پی ده‌ڵێی سه‌یه، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌ڵێی بزنه، کۆمه‌ڵێک حه‌یوانات له ده‌وروبه‌ری ئه‌و فه‌ره‌نسیه ده‌بینی... فه‌ره‌نسیه‌کان ته‌حه‌موولیان ده‌که‌ن، پاریس باوه‌ش به بیانی دا ده‌کا، به‌ڵام به‌رلین، یان کۆبنهاگن وه‌کو جسمهکی غه‌ریب ده‌یبینێ، قبوڵی ناکا، قه‌دری ناگرێ..." - حه‌فته‌نامه‌ی مێدیا ژماره 186، سێشه‌ممه 22.4.2005،
لاپه‌ڕه8، بابه‌تی "بۆچی ده‌ڵێن هه‌ولێرییه‌کان فه‌قیرحاڵن"، وته‌کانی "د. فه‌رهاد پیرباڵ
"
***
عه‌لي عه‌بدول: "له ڕووی بایۆلۆجیی و کۆمه‌ڵایه‌تییشه‌وه، بارزانییه‌کان کورد نین، به‌لكو بارزانیین. هه‌ربۆیه ده‌ڵێن: ئێمه ته‌نها له‌نێو بارزانییدا ژنوژنخوازیی ده‌که‌ین و ڕیی پێده‌ده‌ین. تاکه‌کانی نێو بارزانییه‌کان، پێکهاته‌ی بایۆلۆجیی مێشکیان هێشتا نه‌گه‌شتۆته ئاستی مرۆڤێکی کامڵی کورد و ده‌رککردن به‌و ڕاستییه‌ی که مانه‌وه‌یان به مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه‌یه."(کوردستان پۆست)
***
بۆیه له دایکبوونی بیرێکی هیتلهریانهی توندڕه‌و بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه، بۆ کپکردنی ئه‌و بیره گڵاو و نه‌زانانه له جێی خۆیه‌تی، بۆیه‌ش هیتله‌ر ده‌که‌ینه نموونه‌یه‌ک چونکه هێشتا زه‌بر و زه‌نگ و توند و تیژی ته‌نها ئامرازه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه سه‌ختانه، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر هه‌موو کوردێک بگاته ئه‌و ئارامی و که‌یف و سه‌فایه‌ی هه‌ندێ که‌س و وه‌رگرتنی سۆشیالی ئه‌وروپی، وه‌ک ئه‌وان ده‌چێته به‌ره‌ی دژه نه‌ته‌وه‌یی و دژه کوردی و خۆی ده‌كاته تاکه سواری مه‌یدان و هه‌ندیکیش دیش لێره چه‌پڵه‌ی توندی بۆ لێده‌ده‌ن تاوه‌کو باشتر دابه‌زێته سه‌ر برا کورده‌که‌ی تری له‌وبه‌ر! "(زاگرۆس ڕیباز- کوردستان نێت
***
ئه‌رێ قسه و بۆچوونی وه‌کو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌بوو شه‌ڕی جیهانی دووه‌می لێ بووه‌وه؟ ئه‌رێ ڕۆژانه له هه‌ر چوار گۆشه‌ی
دنیاوه خه‌ڵک له به‌ر خاتری بیری گڵاوی ڕه‌گه‌ز په‌رستییه‌وه نییه که له بچوکترین مافی بێبه‌ش ئه‌کرێت؟ نازانم ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و شتانه‌یان نووسیوه چۆن له ڕوویان هاتووه بڵاوی که‌نه‌وه؟ نازانم چۆن شه‌رمییان نه‌کردووه؟ ئه‌رێ کورد به هۆی بیری ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌وه نه‌بوو و نییه که ڕۆژانه سه‌رده‌بڕدرێت و له‌ناو ده‌چێت و کیمیاباران و ئه‌نفال ده‌کرێت؟!ده‌سا تفتان لێ بێت بۆ خۆتان و بۆ چوونتان!