Sunday, May 22, 2005
حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن له‌م ماوه‌یه شتێکی نووسیبوو ماشه‌ڵای لێ بێ شتی زۆریش ئه‌نووسێ. شتێکی نووسیبوو له بیرم نییه باسی چی کردبوو. ئه‌وه‌نه‌م له بیره باسی نووسیبووی ئه‌نووسم کوردستانی عراق چونکه کورده‌کانی باشوور خۆیان ڕه‌ئیان بۆ عراقی کردنی کوردستان دا.
مام جه‌لال سه‌رۆکه و به پارتی و یه‌کێتی یه‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن عه‌راق ئاوه‌دان بکه‌ن و میانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌رودراوسێ ڕیک خه‌ن که‌چی هێشتا له سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم شه‌ڕه. هێشتا په‌رله‌مانی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌ست پێنه‌کردووه و چاوه‌ڕێن که‌ی مام و کاک تێریان خوارد و قڕقێنهیان لێدا ئینجا ئه‌وانیش دانیشتنی بۆ بکه‌ن. باشوری کوردستانیش بوو به کوردستانی عه‌راق وه‌کو حه‌مه سه‌عید ئه‌ڵێ. جا ئایا ئه‌م بوونه و هه‌ڵبژاردنه باش بوو یان نه، ئه‌وه مه‌گه‌ر کات وه‌ڵاممان باته‌وه. ده‌نگ نه‌درایه وه‌کو سونییهکانمان لێ ئه‌هات و ده‌ست له گونان درێژتر هه‌ر به زۆر به عراقه‌وه ئه‌لکاین یان ئه‌مه‌یان باشه که بووین به کوردێکی عه‌راقی و سه‌رۆک و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق کورده؟
ملوانکه‌ی شین شتێکی باشی له باره‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور باس کردووه. ئینسان دڵی ته‌نه ئه‌بێ به‌ڵام که‌میش نین به‌و شێوه بیری لێ ئه‌که‌نه‌وه: ئێوه‌ی ئێرانی و ئێمه‌ی عیراقی یان به پێچه‌وانه‌وه. نامه‌یه‌کم بۆ ملوانکه‌ی خۆشه‌ویست نووسی و ئه‌ویش هێژایانه وه‌ڵامی دامه‌وه. پێم وایه و خۆشبه‌ختانه نه ئه‌و ئێرانی بوو نه من عێراقی. دوو ژنی کورد بووین. دوو که‌س له هه‌نده‌ران که خۆمان به کورد ئه‌زانین و کوردستانیش وڵاتی هه‌موو کوردێک.
هه‌رچه‌ند ئێستا زۆر نازانم ئه‌گه‌ر من کوردی کوردستانی عێراق بم فه‌رقم ئه‌بێ له‌گه‌ڵ ملوانکه‌دا؟
هه‌ر لێره‌شه‌وه پیرۆزبایی له دایک بوونی لێئه‌که‌م
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *