Saturday, June 25, 2005
هیچ ڕۆژێ به قه‌د ئه‌مڕۆ دڵم نه‌گیراوه. ئه‌مڕۆ کوڕه گه‌نجه‌کانی کۆڵانه‌کانی خۆمانم که‌وته‌وه بیر. ئه‌و کوڕانه‌ی شه‌هید بوون، بریندار کران، گیران و ئیعدام کران. گریام بۆ پوره فاتمم، کچێکی به‌ر ده‌سڕێژ که‌وت و دوو کوڕی شه‌هید کران. گریام بۆ کاک که‌مال که مه‌یته‌که‌ی هاته‌وه، گێڕایانه‌وه نینۆکه‌کانی هه‌ڵکێشرابوون، چاوی ده‌ر‌هێنرابوو. گریام بۆ ئه‌نفال بووه‌کان، بۆ مناڵه بێکه‌سه‌کانمان، بۆ ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری خۆمان...
ئێمه بۆ کورد و بۆ کوردستان خه‌باتمان کرد. ئێمه هیچ هه‌قمان به عراقه‌وه نه‌بوو. عراق بۆ ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ی ئێمه ڕه‌شی نه‌پۆشی. ئێمه له‌به‌ر کورد بوونمان وامان به‌سه‌ر هات و به‌سه‌رمان دێ... نه‌ک له‌به‌ر عراقی بوونمان.
کوڕه‌کانی پوره فاتم ، کاک که‌مال و چه‌ندین شه‌هید و گومناوی تر ئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بوون. بۆ کوردستان گیانیان فیدا کرد. ئێستا مام جه‌لال له ڕۆژنامه‌یه‌کی تورکی ئه‌ڵێ: \"له‌و 58 ساڵه‌ی ته‌مه‌نمدا كه خه‌باتم كردووه، سه‌ره‌تا بۆ عێراقێكی دیموكرات و ئازاد و دواتر بۆ مافه‌كانی كورد خه‌باتم كردووه\"
شه‌مسه خان وته‌نی:\" خۆ و به خۆ و بی\". ئه‌گه‌ر خۆت خڕه‌فاوی و سه‌رککۆمار بوون چاوه‌کانی کوێر کردووی، چۆن له ڕووت هات ئه‌و قسه‌یه بکه‌ی؟
ئه‌مڕۆ گریام. گریام بۆ ئه‌و هه‌موو خوێنه. گریام بۆ ئه‌و هه‌موو وزه و هێزه لاوانه، گریام بۆ ئه‌و کڵاوه گه‌وره‌یه که ڕۆژانه ئه‌چێته سه‌رمان...
گریام بۆ خۆم و خۆت. بۆ ته‌مه‌نی گه‌نجی به با چوو، بۆ ئاواره‌ییمان، بۆ برینداری تۆ...
ئه‌ڵێن گوایه سیاسیه‌کی ئێرانی وابزانم خامه‌نی جارێکیان به مام جه‌لالی وتوه: جه‌لالی تاڵه‌بانی قه‌حبه‌یه‌کی سیاسییه...
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *