Thursday, June 30, 2005
به‌ڕاستی ئیتر ئه‌م هه‌وا قۆڕه ناخۆشی کردووه. داره‌کان سه‌وز، گیا ته‌ڕ و ناسک، جاده‌کان پاک و شۆراو.
تا له وڵات بووین ئه‌بوایه سه‌رمان نزم که‌ینه‌وه و ته‌ماشای به‌رپێمان بکه‌ین. ئاسمانی شین و مانگ و خۆرمان له خۆمان حه‌رام کرد، یان لێیان حه‌رام کردین. لێره‌ش ئاسمانێک نی‌یه ته‌ماشای که‌ی. هه‌میشه ئاسمان خۆڵه‌مێشی و بێ خۆر و خه‌مبار. سه‌ریش به‌رز که‌یته‌وه چی ئه‌بینی؟ هیچ. ڕه‌نگێکی خۆڵه‌مێشی قورس و بێ کۆتایی.
سه‌ر به‌رزئه‌که‌یته‌وه و چاوت له که‌شناسی ته‌له‌ڤزیۆنه. ئه‌ویش نه‌خشه‌یه‌کی سارد و سڕت پیشان ئه‌دا. بارانه و سارده و ئاسمان خه‌مبار.
که‌س و کار له کوردستانه‌وه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه. ئه‌وان باسی ئاسمانی شین، خۆری وریشه‌دار، نه‌خشه‌ی گه‌رمی که‌شناسی ئه‌که‌ن. ئاسمانی ئه‌وێ جوانه و گه‌شه. عه‌رزه‌که‌ی: داره‌کان ته‌پ و تۆزاوی، گیا وشک هه‌ڵگه‌ڕاو، جاده‌کان پیس و پڕ له زبڵ. خه‌ڵکه‌که‌ی یان زۆر زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند یان زۆر زۆر فه‌قیر و ده‌ستکورت. سه‌رۆکه‌کانی بێ خه‌م و خه‌وتوو.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *