Tuesday, August 02, 2005
له‌وه‌ئه‌چێ ڕاپه‌ڕین، هه‌موو کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتی گرتبێته‌وه. خه‌ڵكی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان ئه‌ڵێی بۆمبێکن و ته‌وقیتی ته‌قینه‌وه‌یان ها ئه‌م چرکه ها چرکه‌یه‌کی تر هه‌موو ئه‌و هه‌رێمه ئه‌هه‌ژێنێ.
دیسان له سه‌ر خوێن و هه‌وڵ و ڕاپه‌ڕینی کورد، دیکتاتۆرێکی تر ئه‌ڕوخێ و میلله‌تێکی تر ئه‌گاته ده‌سه‌ڵات؟
من زۆر که‌م له‌و باره‌وه ئه‌زانم و ده‌نگ‌وباسه‌کانیش پچڕ پچڕن. ئایا ئه‌و خۆپیشاندانانه خۆڕسکن و بێ ڕیکخستنێکه؟ ئه‌ی شاره‌کانی تری ئێران هاوبه‌شن یان نه؟
به‌هه‌رحاڵ، هیوادارم نه‌تیجه‌یه‌کی بێت.
ڕامان:
ئه‌گه‌ر کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات وه‌کو کوردستانی باشوری لێ بێت، تۆ بڵێێ ئه‌وانیش به 15 ساڵ شه‌ڕی یه‌کترکوژی دا تێپه‌ڕن؟ ئه‌ی له‌وێش له جیاتی دیکتاتۆری فارس، کوردێک نابێته قارون و هه‌موو خه‌می گیرفان پڕکردن بێ؟ ئه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وانیش 5 ژن ئه‌هێنێ؟ ئایا سه‌رۆکه‌که‌یان به‌یانیانێک ئه‌چێته پێش میکرۆفۆنه‌کان و ئه‌ڵێ: من له ژیانمدا بۆ کوردستانی سه‌ربه‌خۆ خه‌باتم نه‌کردووه؟
ڕامانێکی تر:
له‌وانه‌یه ئاراسته‌ی بۆ چوون و شێوه‌ی ژیان و مێژووی خه‌باتی ڕۆژهه‌ڵات له یه‌کتر جیاواز بن.
......
هیوام سه‌رکه‌وتنتانه.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *