--> ::هه‌رێمی هیچ ::

هه‌رێمی هیچ

Friday, August 05, 2005



ئێمه‌ی بلاگنووسانی کورد، وه‌ک نیشانه‌ی هاوده‌نگی ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان و دژ به كوشتاری دڕندانه‌ی هاونیشتمانییه‌کانمان، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ڕێكه‌وتی 16ی گه‌لاوێژ، هاوكات ده‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتیی شاره‌كانی كوردستان ، ناوی بلاگه‌كانمان ده‌گۆڕین بۆ (بژی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان).داخوازییه‌كانیشمان ئه‌وانه‌ن:‌
- ئازادیی بێمه‌رجی ئه‌وانه‌ی له ڕووداوه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی كوردستاندا به‌ندكراون.
- ناساندن و دادگاییكردنی تاوانباران.
- چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کان، كه تاوانبارانی سه‌ره‌كیی نائارامی و سه‌ركووتكردنه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی كوردستانن.
-به‌ ره‌سمی داوای لێبوردنكردن، له لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه‌، له خه‌ڵكی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووه‌‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زه‌ره‌ر و زیانی گیانی و ماڵیی خه‌ڵكی بێتاوان.
- وه‌بیر هه‌موولایه‌کیشی دێنینه‌وه ، كه خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد، نابێ به‌ هیچ بیانوویه‌که‌وه‌ سه‌رکوتبکرێ ، ده‌نگ هه‌ڵبرین و مانگرتنیش، مافی یاساییی هه‌ر مرۆڤێكه!.!



* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *