Saturday, August 13, 2005
مالێ پوره فاتمم پێخۆش بوو، دات هه‌نجیره‌کانیان هه‌میشه له کاتی خۆ‌یا هه‌نجیری باش و شیرین و به‌له‌زه‌تی ئه‌گرت. دار مێوه‌که‌شیان شیرین ترین ترێ و ناسکترین گه‌ڵا مێوی هه‌بوو. یاپراغه‌که‌شیان به تامترین یاپراخ بوو.
باخه‌که‌ی ماڵی پوره فاتم هه‌میشه ودایم سه‌وز و فێنک بوو. هه‌میشه پڕ بوو له ئێمه... پوره فاتمم به هیچ توڕه نه‌ئه‌بوو به قه‌د ئه‌وه‌ی گوڵێک لێ بکه‌ینه‌وه یان لقی دارێکی بشكێت. دایم خه‌ریکی موتوربه کردن و نه‌مام چاندن بوو...
پوره فاتمم دڵێ باخێک بوو بۆ خۆی.
یادی به خێر...