Saturday, September 17, 2005
ئه‌مجاره‌ش ئومێدی ئه‌و 25000 په‌نابه‌ره‌ی که هێشتا مافی په‌نابه‌رێتیان نه‌دراوه‌تێ بوو به هیچ. شه‌ممه‌ی پێش‌و له هه‌موو شاره‌کانی سوید خۆپیشاندان بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌منستی بدرێت به‌و 25000 که‌سه. هه‌موو پارته‌کان ڕازی بوون له کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان جگه له سۆسیال دیمۆکرات و مۆدێراته‌کان. ناخۆش بوو.
...........
هه‌تاوێکی خۆشه، بۆنی ڕه‌یحانه‌کان پڕ به سییه‌کانم بوون. دوێنێ له ناکاو هه‌ستم به هاتنی پاییز کرد، گه‌ڵای زه‌رد و کزه بای سارد و هه‌ڵامه‌تی مناڵه‌کان که به‌خته‌وه‌رانه سوک گرتوویانه.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
...........
هه‌تاوێکی خۆشه، بۆنی ڕه‌یحانه‌کان پڕ به سییه‌کانم بوون. دوێنێ له ناکاو هه‌ستم به هاتنی پاییز کرد، گه‌ڵای زه‌رد و کزه بای سارد و هه‌ڵامه‌تی مناڵه‌کان که به‌خته‌وه‌رانه سوک گرتوویانه.