Saturday, September 10, 2005
به شێوه‌یه‌ک هاتنی پاییز و ده‌ستپێکردنی قوتابخانه‌م پێخۆشه. هه‌رچه‌نده ڕاکه ڕاکه و فریای ئیش و ماڵ و مناڵ که‌وتن ده‌ست پێ ئه‌کات به‌ڵام زیاتر هه‌ست به کۆبوونه‌وه‌ی شته بڵاوبووه‌کان ئه‌که‌م. کاته‌کان ئه‌چنه یه‌ک، چوونه یه‌کی کاته‌کانم زۆرتر پێخۆشه له‌وه‌ی هه‌ر درێژ و درێژتر بنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی بزانم چی ئه‌که‌م یان ئه‌وان بۆ کوێ ڕۆیشتن.
لانه وتی: شتێکی سه‌یره ئه‌و هه‌موو دعایه ئه‌که‌ن بۆ ئه‌و ده‌رمان و کرێمانه‌ی مووی ژن که‌م ئه‌کات یان چۆنی لابات. که‌چی گیراوه‌ی شاهۆ ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری دنیای داگیرکردووه بۆ کوڵکنتر بوونی پیاوه‌کان!
ئالان:ئه‌مه دابه‌شکردنێکی ناعادیلانه‌ی تری دنیای سه‌رمایه‌داریه!!!!
نه‌مزانی مه‌به‌ستییان گیراوه‌ی شاهۆ و کرێمی لابردنی مووی ژنانه یان خودی دابه‌شبوونی مووی سه‌ر و جه‌سته‌ی پیاو و ژنه. الله اعلم او لانه و ئالان اعلم.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *