--> ::هه‌رێمی هیچ ::

هه‌رێمی هیچ

Tuesday, January 24, 2006

گریمان گه‌ڕامه‌وه و له‌وێ بووژامه‌وه و له غه‌ریبی ڕزگارم بوو، ئه‌ی مناڵه‌کانم؟


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Sunday, January 22, 2006



ده‌ک به‌خێر هاتی قه‌ده‌مت پیرۆز

به قوربانت بێ جه‌ژنه‌که‌ی نه‌ورۆز

ڕۆژی تۆ جێژنی گه‌وره‌ی کوردانه

ناوت ده‌رمانی ژان و ده‌ردانه

ئه‌و ساڵ به‌هاره بۆ ئێمه زستان

بمرێ دوژمنی کورد و کوردستان

هێمن

پیرۆز بێت یادی 60 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان



* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Wednesday, January 18, 2006

وه‌کو ورچ و مار و هه‌موو ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی که به زستانان ئه‌خه‌ون، منیش خه‌وتوم. عه‌ینه‌ن ڕۆبۆت ئیش و ماڵ و خه‌‌و و خواردن. هه‌ر که‌سێک شتم لێ ئه‌پرسێت ئه‌ڵێم ئاگام لێ نی‌یه.

یه‌کگرتنه‌وه‌ی پدک و ینک. هه‌ڵبژاردن و ئیستیقاله‌ی ڕزگاری حاکمه‌که‌ی سه‌دام حسێن، هه‌موویان ڕووداون و من به ته‌نیشتیاندا تێئه‌په‌ڕم.

ئه‌گه‌ر بۆ گرنگن ئه‌بێ بگه‌ڕیمه‌وه. لێره ئیتر باوی کوردایه‌تی نه‌ماوه. ماوه زۆریش به گه‌رمی به‌ڵام مه‌به‌ستم مادام ئه‌وێ \"ئازاده\" بۆ ناگه‌ڕێینه‌وه؟

زۆر لێره ماندووم. له زستانی درێژی، له تاریکی، له دووری که‌س و کار. له غه‌ریبی... غه‌ریبی ده‌ماره‌کانی وشک کردومه‌ته‌وه و ڕه‌نگی زه‌رد کردووم.

باوک ئه‌ڵێ سه‌فه‌رێکی کوردستان بکه. با بزانی وه‌زعه‌که چۆنه، بزانه ته‌حه‌مولی ئه‌که‌ی. بزانه له‌وێش هه‌ست به غه‌ریبی ناکه‌ی.

باوک زۆر سوور بوو له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه داوی دوو جار گه‌ڕانه‌وه په‌شیمان بۆته‌وه. ئێستا من تاقه‌تی ئێره‌م نه‌ماوه.

ئه‌ترسم بگه‌ڕێمه‌وه. ئه‌ترسم خه‌یاڵه‌کانم ورد و خاش بن. خه‌یاڵه‌کانم وه‌کو خه‌یاڵه‌کانی باوک ببنه کابوسێکی ناخۆش.

ئه‌ڵێم با بگه‌ڕێمه‌وه، با ته‌جروبه‌ی خۆمم هه‌بێت. به دڵی خۆمان نه‌هاتین، با به دڵی خۆم بگه‌ڕێمه‌وه. ڕه‌نبێ باوک ڕاست بکات، بچمه‌وه و تاقی بکه‌مه‌وه.

16 ساڵ غه‌ریبی به‌س نی‌یه؟!



* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Thursday, January 05, 2006

دیسان زستانه جوانه‌که. داره‌کان چلوره‌ی سپین یان ئه‌ڵێی شیعره به‌ناتی گه‌وره گه‌وره‌ن و منیش مناڵێكی نه‌وسنم و حه‌ز ئه‌که‌م هه‌موویان بخۆم.

ئه‌م زستانه زۆر زۆر سپی و ساردانه‌م خۆش ئه‌وێ. ئه‌م کاتانه‌یه باوه‌شی باوک واتایه‌کی تری هه‌یه. ئه‌م کاتانه‌یه کاتێک مناڵه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی سارد دێنه ژووره‌وه خۆیان فڕێ ئه‌ده‌نه باوه‌شم و منیش له ئامێزیان ئه‌گرم و نازیان ئه‌کێشم. ئه‌و کات سوپاسی سه‌رما و زستان ئه‌که‌م، چونکه مناڵه‌کانم ئه‌وه‌نه نزیکمن و من توانای گه‌رم کردنه‌وه‌یانم هه‌یه.



* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Tuesday, January 03, 2006

له وێبلاگی ته‌وار: "at322003: تو ماله به ره ي خوت هه يه وه له به ر نه بوني بينه ران وه هاتنيان بوي رو ده كه يته مالابه ره كاني تر وه بلاوكراوه كانت بلاو ده كه يته وه بو نمونه باسي به رده ي ئافره تت كردبو له ديمانه زور شتيكي دوربو له راستيه وه وه زوربه ي خوينه ران كالته يان بي ده هات به و بابه ته و به جه نابيشت "
ئه‌و شته‌ی که له‌وێدا نوسراوه، هی که‌سێکه بۆ ته‌وار خانی نووسیوه و ته‌وار خانیش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه. من لینکی ئه‌و وتاره‌ی" په‌رده‌ی کچێنیم" لێره‌دا دانابوو. زۆریشم پێ باش بوو. نازانم ئه‌و که‌سه بۆ ئه‌و وتاره‌ی پێ دوور له ڕاستییه؟ وتارێکی ته‌رجومه کراوه و به وێنه و شیکردنه‌وه‌یه‌کی ڕوون و ڕاست نووسراوه و سه‌رچاوه‌کانیشی له خواره‌وه نووسراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی بۆ ته‌وار خان نووسیوه، خوێنده‌واری نی‌یه یان دوو کتێبی فاکتای له‌سه‌ر له‌شی خۆی نه‌خوێندبێته‌وه، ئیتر خه‌تای نوسه‌ری ئه‌و وتاره چی یه؟ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک به هیچیان نه‌زانیبێت!!! شکم هه‌یه! ئه‌و وتاره‌ زۆر بۆچوونی له‌سه‌ر هاتبوو. ئاشکراشه له کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراودا که هه‌موو باسێک به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی باسی ژن و زانیاری له سه‌ر ژن ئه‌کات بڤه‌یه، وتارێکی ئاوها ئه‌بێته هۆی تووڕه‌یی زۆر خه‌ڵکی که‌لله ڕه‌قی، کۆنه په‌رست. و وه‌رگێران و بڵاوکردنه‌وه‌ی وتاری وه‌کو په‌رده‌ی کچێنی ئیشێکی زۆر باش و پیرۆزه.
تۆ که‌مێک مه‌گری، به بێ عاقڵی و ته‌نگه جیقه‌ڵدانی هه‌ندێ که‌س پێ بکه‌نه!


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *