Tuesday, January 03, 2006
له وێبلاگی ته‌وار: "at322003: تو ماله به ره ي خوت هه يه وه له به ر نه بوني بينه ران وه هاتنيان بوي رو ده كه يته مالابه ره كاني تر وه بلاوكراوه كانت بلاو ده كه يته وه بو نمونه باسي به رده ي ئافره تت كردبو له ديمانه زور شتيكي دوربو له راستيه وه وه زوربه ي خوينه ران كالته يان بي ده هات به و بابه ته و به جه نابيشت "
ئه‌و شته‌ی که له‌وێدا نوسراوه، هی که‌سێکه بۆ ته‌وار خانی نووسیوه و ته‌وار خان‌یش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه. من لینکی ئه‌و وتاره‌ی" په‌رده‌ی کچێنیم" لێره‌دا دانابوو. زۆریشم پێ باش بوو. نازانم ئه‌و که‌سه بۆ ئه‌و وتاره‌ی پێ دوور له ڕاستییه؟ وتارێکی ته‌رجومه کراوه و به وێنه و شیکردنه‌وه‌یه‌کی ڕوون و ڕاست نووسراوه و سه‌رچاوه‌کانیشی له خواره‌وه نووسراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی بۆ ته‌وار خان نووسیوه، خوێنده‌واری نییه یان دوو کتێبی فاکتای له‌سه‌ر له‌شی خۆی نه‌خوێندبێته‌وه، ئیتر خه‌تای نوسه‌ری ئه‌و وتاره چی یه؟ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک به هیچیان نه‌زانیبێت!!! شکم هه‌یه! ئه‌و وتاره زۆر بۆچوونی له‌سه‌ر هاتبوو. ئاشکراشه له کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراودا که هه‌موو باسێک به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی باسی ژن و زانیاری له سه‌ر ژن ئه‌کات بڤه‌یه، وتارێکی ئاوها ئه‌بێته هۆی تووڕه‌یی زۆر خه‌ڵکی که‌لله ڕه‌قی، کۆنه په‌رست. و وه‌رگێران و بڵاوکردنه‌وه‌ی وتاری وه‌کو په‌رده‌ی کچێنی ئیشێکی زۆر باش و پیرۆزه.
تۆ که‌مێک مه‌گری، به بێ عاقڵی و ته‌نگه جیقهڵدانی هه‌ندێ که‌س پێ بکه‌نه!
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *