--> ::هه‌رێمی هیچ ::

هه‌رێمی هیچ

Sunday, August 20, 2006



* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Wednesday, August 16, 2006

که له سلێمانی بووم هه‌ندێ شت سه‌رنجی ڕاکێسام. ئه‌و شتانه له زۆر شوێنی تریش باسکراون به‌لام با منیش باسی که‌م خۆ کفر نابێت.
جگه له گه‌نده‌ڵی و مه‌نده‌ڵی که زۆر زه‌قه شتێکی تر ئێستا له جاران زۆرتر سه‌رنجم بۆی چوو. ئه‌ویش ، ماڵی خۆم پاک بێت چش له خه‌ڵکی تره!. چۆن؟ بۆ نمونه خه‌ڵکی ماڵی خۆیان پاک پاک ئه‌که‌نه‌وه و هه‌موو رۆژێک گسک و ئه‌گه‌ر ئاو هه‌بێ ده‌رودیواری ئه‌شۆن و زبڵه‌کان له ته‌نه‌که‌ و عه‌لاگه‌دا کۆ ده‌که‌نه‌وه زۆر به ئاسانی فڕێی ئه‌ده‌نه که‌لاوه‌که‌ی ئه‌ودیوویان. ئیتر وه‌ره به‌و هاوینه چۆن مێشی دنیات پیوه نه‌گلێت. ئیتر له فڕێدانی کوته کاغه‌ز و توێکڵی شووتی و کاڵه‌ک و قوتوو و بوتڵێ کۆکا کۆلا بگه‌ڕی که سه‌یرانگا و ژینگه‌یان پیس کردووه.
که ئه‌پرسی ئه‌رێ ئه‌و زبڵه بۆ له‌و که‌لاوه فڕێ ئه‌ده‌ی یان با سه‌یرانگاکان پیس نه‌که‌ین! ئه‌ڵێن فشه‌ی ئه‌وروپامان به‌سه‌را مه‌که‌ن. ئه‌مه باشترین حاڵه‌ته ، ئه‌گه‌ر زۆر سیاسی بن ئه‌وا یه‌کسه‌ر ئه‌که‌ونه باسی گه‌نده‌ڵی و گیرفان پڕی مه‌سئول و حوکمه‌ت هیچ ناکات بۆ کورد و که‌رکوک و ئه‌نفالیان له‌ بیر چووه!
خۆ ئه‌وه زۆر ڕاسته که مه‌سئول گیرفانی پڕه و گه‌نده‌ڵی نه‌بووایه خه‌لکی ئاوها نه‌ئه‌گه‌یشته بینه‌قاقایان به‌ڵام هه‌ندێ شتی بچووک هه‌ن خه‌ڵکه‌که بۆ خۆسی ژیانی خۆیان ئه‌تووانن بیکه‌ن. هاوکاری لای ئێمه نییه. هه‌موو ئه‌یانه‌وێ ماڵی خۆی و به‌رده‌رکه‌ی پاک بێت به‌ڵام ئاماده نی‌یه یه‌ک تۆز خۆی ماندوو بکات و که‌لاوه‌که‌ی ئه‌ولای پاک بکاته‌وه.


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Tuesday, August 15, 2006

هاوین ته‌واو بوو. ئه‌م هاوینه م به‌ دڵ بوو.
له‌وانه‌شه هاوین ته‌واو نه‌بووبێت و هه‌مدیس بگه‌ڕێته‌وه.
مناڵ قوتابخانه‌یان ده‌ستپێئه‌کات و یتر شتکڕین و هات و چۆ بۆ مه‌کته‌ب و ژووره‌کانیان بۆ ڕێبخههم و له کورتیا زۆرم ئیش هه‌ێه. لانه‌ هاوین هه‌مووی ئیشی کرد و هه‌فته‌کانی کۆتایی له لامان بوو و ماوه‌یه‌کیش کوڕه‌کانی برده لای خۆی. باش بوو که‌مێک ئیسراحه‌تم کرد.
ده‌مێکه هیچم نه‌نووسیوه، منیش وه‌کو ڕه‌شماڵ خانم لێهاتووه و خه‌ریکم شوێنی پیته‌کانم لێ تێکئه‌چێت. قسه‌شم زۆره به‌ڵام هه‌ر قسه‌یه‌ک له سه‌ر ڕه‌فێکه‌ و په‌رش و بڵاو.


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *