Friday, October 27, 2006
له په‌یامنێردا نووسراوه
ناسر ڕه‌زازی ژنی دووه‌م دێنێت!
ناسر خۆی ئه‌ڵێ، ئه‌مه قسمه‌ت بووه. .. هه‌روها ئه‌ڵێ،
من بۆ ئه‌وه ژن ناهێنم كه چێشتم بۆ ئاماده بكات، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كه بتوانم له كاری هونه‌ریم دانه‌برِێم و بتوانم زیاتر خزمه‌تی گه‌ڵه‌كه‌م بكه‌م.
ناسر ژن ئه‌هێنێ یان نا مه‌سه‌له‌یه‌کی شه‌خسی و تایبه‌تی خۆیه‌تی. به‌ڵام نه‌مزانیبوو خه‌ڵکی سیکیولار و سه‌ر به کۆمه‌ڵه‌ش باوه‌ڕیان به قسمه‌ت هه‌یه!
ئه‌وه‌ی که بتوانی له کاری هونه‌ریم دانه‌بڕێم ، قسه‌م نی‌یه له‌سه‌ری ئاخر من هونه‌رمه‌ند نیم به‌ڵام خزمه‌تی گه‌ڵه‌که‌م.... بیلامانێ من ئه‌و حه‌وته‌م له‌سه‌ر لامی گه‌ڵه‌که دانه‌ناوه. ناسر خۆی وا ئه‌ڵێ...
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Sunday, October 15, 2006
دوێنێ گوێم له ڕادیۆی زایه‌ڵه گرت که گفتوگۆیه‌کی هه‌بوو له‌گه‌ل ژنه شاعیر که‌ژاڵ ئیسماعیل. له‌سه‌ر گفتوگۆ و قسه‌کانیان هیچ ناڵێم خۆتان وه‌کیل بن. به‌ڵام شتێک بوو به پرسیار له‌لام ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی له ته‌مه‌ن پرسینه‌وه‌ی ناسری سینای بوو. ناسر پرسی که که‌ژاڵ ته‌مه‌نی چه‌نده و هه‌روا وتیشی نابێ ئه‌و پرسیاره له ژن بکرێت، وایه_ که‌ژال خان‌یش پاش پێکه‌نین و ئه‌و شتانه وتی وایه. ئه‌مه لیره‌دا برایه‌وه تا گه‌یشته باسی مناڵه‌کانی ته‌رزه خان و ترێ خان و کاک ڕه‌وه‌ز. که ته‌مه‌نیانی ده‌رخست، دیسان ناسر پرسیار پێچی کرد و ویستی بزانیت ته‌مه‌نی که‌ژاڵ چه‌نه‌یه و که‌ژاڵیش وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌مه بوو که زوو شووی کردووه.. هتد.
ئه‌رێ کاک ناسر بۆ هه‌ر له ژنت پێچاوه و پرسیاری ته‌مه‌ن له‌وان ده‌که‌یت؟ بۆ پێت وایه هه‌ر ژن ئه‌و باسه‌ی پێناخۆشه؟ ئه‌ی باشه کاکی برا، قه‌تت پرسیار له عه‌تا نه‌هایی، ته‌ها به‌رواری و حه‌سه‌ن ڕه‌ستگار و ده‌یان پیاوی تر که دێنه به‌رنامه‌که‌ت کردووه که ته‌مه‌نیان چه‌نده؟ ئه‌زانم ئه‌گه‌ر بشپرسی ئه‌وه ساده و ساکار پرسیاره‌که‌ت ئه‌که‌یت و ئیتر خۆت ده‌ستپێشخه‌ری ناکه‌ی له‌وه‌ی ژن پێێخۆشه یان ناخۆشه.
تێبینی،
1. ئه‌گه‌ر که‌ژاڵ له 16 ساڵاندا شووی کردبێ و له 17 ساڵان مناڵه‌که‌ی بووبێت ئه‌وه ئێستا تازه ته‌مه‌نی 35 ساڵه!
2. ئه‌گه‌ر له 20 ساڵان شووی کردبێت ئه‌وه ته‌مه‌نێ یان 38 یان 39 ساڵه. هێشتا نه‌بۆته چل ساڵ .
3. ئای پیری و ته‌مه‌ن ئه‌و خه‌ڵکه‌ت بۆ وا ترساندوه؟