Sunday, October 15, 2006
دوێنێ گوێم له ڕادیۆی زایه‌ڵه گرت که گفتوگۆیه‌کی هه‌بوو له‌گه‌ل ژنه شاعیر که‌ژاڵ ئیسماعیل. له‌سه‌ر گفتوگۆ و قسه‌کانیان هیچ ناڵێم خۆتان وه‌کیل بن. به‌ڵام شتێک بوو به پرسیار له‌لام ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی له ته‌مه‌ن پرسینه‌وه‌ی ناسری سینای بوو. ناسر پرسی که که‌ژاڵ ته‌مه‌نی چه‌نده و هه‌روا وتیشی نابێ ئه‌و پرسیاره له ژن بکرێت، وایه_ که‌ژال خان‌یش پاش پێکه‌نین و ئه‌و شتانه وتی وایه. ئه‌مه لیره‌دا برایه‌وه تا گه‌یشته باسی مناڵه‌کانی ته‌رزه خان و ترێ خان و کاک ڕه‌وه‌ز. که ته‌مه‌نیانی ده‌رخست، دیسان ناسر پرسیار پێچی کرد و ویستی بزانیت ته‌مه‌نی که‌ژاڵ چه‌نه‌یه و که‌ژاڵیش وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌مه بوو که زوو شووی کردووه.. هتد.
ئه‌رێ کاک ناسر بۆ هه‌ر له ژنت پێچاوه و پرسیاری ته‌مه‌ن له‌وان ده‌که‌یت؟ بۆ پێت وایه هه‌ر ژن ئه‌و باسه‌ی پێناخۆشه؟ ئه‌ی باشه کاکی برا، قه‌تت پرسیار له عه‌تا نه‌هایی، ته‌ها به‌رواری و حه‌سه‌ن ڕه‌ستگار و ده‌یان پیاوی تر که دێنه به‌رنامه‌که‌ت کردووه که ته‌مه‌نیان چه‌نده؟ ئه‌زانم ئه‌گه‌ر بشپرسی ئه‌وه ساده و ساکار پرسیاره‌که‌ت ئه‌که‌یت و ئیتر خۆت ده‌ستپێشخه‌ری ناکه‌ی له‌وه‌ی ژن پێێخۆشه یان ناخۆشه.
تێبینی،
1. ئه‌گه‌ر که‌ژاڵ له 16 ساڵاندا شووی کردبێ و له 17 ساڵان مناڵه‌که‌ی بووبێت ئه‌وه ئێستا تازه ته‌مه‌نی 35 ساڵه!
2. ئه‌گه‌ر له 20 ساڵان شووی کردبێت ئه‌وه ته‌مه‌نێ یان 38 یان 39 ساڵه. هێشتا نه‌بۆته چل ساڵ .
3. ئای پیری و ته‌مه‌ن ئه‌و خه‌ڵکه‌ت بۆ وا ترساندوه؟
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *