Friday, November 17, 2006
به‌و خوایه ئه‌م ڕادیۆ زایه‌ڵه‌یه خه‌لکی زۆر خۆش خۆس ئه‌هێنێ بۆ سه‌ر ڕادیۆکه‌ی. هه‌فته‌ی پێشوو بوو یان نازانم که‌ی بوو گوێم له گفتوگۆی ئه‌و رادیۆیه له‌گه‌ڵ مه‌دحه‌ت کاکه‌یی بوو. ئه‌و کچه‌ی گفتوگۆکه‌ی له‌گه‌ڵ کرد کرمانجی بوو هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ی ده‌می کرده‌وه وتی ئه‌م تابلۆیانه بۆ ته‌نیا یه‌ک ڕه‌نگن. کاک مه‌دحه‌ت ته‌مه‌ن درێژ بێت_ له بیرم چوو بڵێم کاک مه‌دحه‌ت ڕه‌سامی ته‌شکیلیه، له‌وانه‌یه ئێوه بیناسن به‌خوا من سه‌قافه‌تم ئه‌وه‌نه نی‌یه_ ئیتر کاک مه‌دحه‌ت وتی میلله‌تی ئێمه دواکه‌وتوون، تۆ له هونه‌ر تێناگه‌ی ئه‌مه‌ی مۆلتی که‌له‌ر نی‌یه نازانم چی که‌لۆغ نی‌یه ئه‌مه فڵانه شته. دوایی کچه‌که پرسی ئه‌ی ئه‌م تابلۆیانه‌ت ئه‌فرۆشی و که‌س هه‌یه بیکڕێ؟ دیسان کاکی ڕه‌سام تووڕه بوو. وتی من گه‌له‌ریم له ژاپۆن و فه‌ره‌نسا و ستۆکهۆلم هه‌یه و ئه‌ی چۆن ئه‌م تابلۆیه به 100.000 فرۆشراوه ئه‌وی تر به 35.000 هه‌زار و ... کچه وتی که‌واته پێی زه‌نگین ئه‌بی_ به ڕه‌سم کردن_ کاک مه‌دحه‌ت فه‌رموی، پاره چی‌یه؟ پاره قیمه‌تی نی یه. هه‌موو که‌س ئه‌مرێ و له قه‌برا کاک کرم به هه‌موومان ئه‌ڵێ مه‌رحه‌با!!!!
توخوا ئه‌گه‌ر یه‌کێکتان ده‌نگتان ئه‌گاته کاک مه‌دحه‌ت پێی بڵێن کاکی خۆم مادام پاره هیچ نی یه و هه‌موومان چاومان به کاک کرم ئه‌که‌وێ. ئیتر تابلۆکانی بۆ ئه‌فرۆشێ؟ یان ئه‌و پاره‌یه‌ی که له ڕه‌سمه‌کانی ده‌ستی ئه‌که‌وێ له چییا خه‌رجی ئه‌کات؟
نازانم ئه‌م ئه‌خلاقه چی یه؟ ئێ باشه عه‌زیه‌ت ئه‌کێشی و هونه‌رت هه‌یه و ئه‌فرۆشی چی تیایه؟ بۆ زه‌نگین بوون به ڕه‌نجی شان شتێکی خراپه؟
له مسته‌فا جانیان پرسی نوسینی کتێبه‌که‌ت چ گۆڕانێک بوو بۆ تۆ؟ ئه‌و جگه له کۆمه‌ڵێک شتی تر وتی جزدانه‌که‌م قه‌ڵه‌و تر بوو.
ته‌واو...
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *