--> ::هه‌رێمی هیچ ::

هه‌رێمی هیچ

Sunday, November 19, 2006

له دوکان و بازاڕ و چێشت لێنان و بیرکردنه‌وه له ناردنی مناڵ بۆ مه‌کته‌ب، جل شتن، بۆ ئیش چوون و له ئیش هاتن و میوانی و ته‌له‌فون کردن و هه‌موو شتێ ماندوو بووم.
لانه ئه‌ڵێ، دایه ئه‌وه خه‌ریکی پیر ئه‌بی و ژنان له‌و ته‌مه‌نه‌یا که‌مێک هۆرمۆنیان ئه‌گۆڕێ! وتم کچم تۆم هه‌بی دوژمنم بۆ چی‌یه.
لانه وتی، دایه من تۆ بم خه‌ریکی دڵداری ئه‌بم. هه‌ستی گه‌نجێتیت تازه ئه‌کاته‌وه!
باوک وتی، کچم تۆم هه‌بی دوژمنم بۆ چی یه.
لانه به باوکی وت، تۆش پێشمه‌رگه‌ی کۆنی بگه‌ڕێه‌وه کوردستان ژنێکی تازه بێنه!
باوک بسکه‌ی سمێڵێ هات _ سمێڵی نی‌یه_
به‌وه ئه‌ڵێن کچی بابه‌ی!


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *