Thursday, February 01, 2007
ماوه‌یه‌ک ویتسم بلاگه‌که‌م داخه‌م. ئاخر ژنێکی خاوه‌ن ماڵ و مناڵ و ته‌مه‌نێکی کردووه لێره‌یا چی ئه‌کا؟
ئه‌وانه‌ی دراوسێم هه‌موو گه‌نجن و زۆربه‌یان خاوه‌ن مناڵ نین و جارێ له قۆناغی دڵ و دڵداری و شۆڕشگێڕیدان ئه‌وانه‌ی که‌یش که له‌وانه‌یه به دزییه‌وه هاوته‌مه‌نی من بن و خاوه‌نی مناڵی گه‌وره بن، یان خۆیانی لێناده‌ن یان بیری لێناکه‌نه‌وه یان زۆر به ئاسانی نایانه‌وێ باسی ژیانی تایبه‌تی خۆیان بکه‌ن. مه‌به‌ست له‌م قسانه ئه‌وه بوو به حوکمی ئه‌وه‌ی که دوو مناڵی گه‌وره و دانه‌یه‌کی ژێر 15 ساڵم هه‌یه، موشکیله‌کانم جیاوازن و زۆر جار که شتێک ڕوو ئه‌یا پێم خۆشه بێم لێره‌یا بنیوسم. جاران ئه‌منووسین ئێسته که‌متر چونکه لیره له‌م بڵاگستانه‌دا هه‌ست به ته‌نیایی ئه‌که‌م. خوا نه‌خواسته پێتان وا نه‌بێ پێم خۆشه بێت موشکیله‌تان هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌جروبه‌ی خه‌ڵکی تر له باره‌ی مه‌سه‌له‌ن جگه‌ره کێشانی مناڵه‌که‌ی، یه‌که‌م جار دره‌ه‌نگ هاتنه‌وه‌ی به شه‌واندا، ئێ مه‌سه‌له‌ی سێکس و ژیان به گشتی.
خۆ لێم تێئه‌گه‌ن؟
ماوه‌یه‌که منیش باسی مناڵه‌کانم و ئه‌و کێشانه ناکه‌م و باسی شتی تر وه‌کو سایته‌کانی تر و شتی کۆمه‌ڵایه‌تی و قسه هێنان و بردنم کرد، به‌ڵام دیم نا بۆنی مناڵه‌کانم لێره نایه و ئه‌مه‌وێ بوونیان هه‌بێت. به‌لام له ناو بڵاگستانێک که هه‌ـوو باسی سیاسه‌ت و ئه‌وانی تره و که‌س باسی خۆی ناکات ئیتر من چی بڵێم؟!
تا ئه‌و کاته‌ی بڵاگی چاڵاوه‌م بینی.
ئێوه‌ش سه‌ردانتان کردووه؟ بلاگی باوکێکی دڵسۆزه سه‌باره‌ت به مناڵ و خێزانه‌که‌ی ئه‌ینوسێ. باسی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆی، خۆشه‌ویستی باوک بۆ جگه‌رگۆشه‌کانی. زۆر دڵم کرایه‌وه. من باسی خۆشه‌ویستی مناڵه‌کانم بکه‌م وه‌کو شتێکی ئاسایی ئه‌بنرێت چونکه دایکم. دایکیش واته کانیاوی سۆز و خۆشه‌ویستی. به‌لام باوه‌ڕ بکه‌ن زۆرم پێ جوانه و به‌نرخه که باوکێک هه‌بێت باسی سۆز و هه‌سته‌کانی بکات. به‌ڕاستی زۆر که‌من که به‌م شێوه له دڵه‌وه و به‌بێ هیچ ته‌سه‌نوعێک و ته‌کلیفێک به ساده‌یی باسی خۆی بکات.
پێتان وا نه‌ڤبێت من داواتان لێبکه‌م هه‌مووتان بێن و باسی خۆتان وژیانی تایبه‌تیتان بکه‌ن. به‌ڵام ڕاهێنان له سه‌ر باس کردنی هه‌ست شتێکی جوانه.
ئه‌رێ بۆ ئه‌بێ ته‌نیا کاتێک گه‌نجین شیعر به باڵای نه‌ونومامی کچێک یان کوڕێکدا بڵێیین که هه‌ر ناشی ناسین؟ بۆ نابێ هه‌سته‌کانمان بۆ ژنه‌کانمان، پیاوه‌کانمان که چه‌ندین ساڵ خۆشی و ناخۆشییان له‌گه‌ڵ به‌ش ئه‌که‌ین باس نه‌که‌ین؟
بۆ باسی عه‌رش و قورش بکه‌ین به‌ڵام له باس کردنی دانیشتنی ئێواره‌یه‌کی خۆمان له‌گه‌ڵ جگه‌ر گۆشه‌کانمان بدزینه‌وه؟
دراوسێی به‌ڕێزم چاڵاوه ده‌ستت خۆش بێت بۆ بڵاگه‌که‌ت. ڕۆژ و کاته‌کانت له ناو خێزانه خنجیلانه‌که‌تدا هه‌روا پڕ بێت له میهره‌بانی.
پی ئێس:
له دراوسێیه‌کی به‌ڕێزمه‌وه ئی مه‌یلێکم بۆ هات، له‌وێدا بۆم ده‌رکه‌وت له‌وه ئه‌چێ مه‌به‌ستی خۆمم نه‌پێکابێ. مه‌به‌ستم له‌وه نی‌یه هیچ کام له بڵاگ نووسه‌کان باس له هه‌ستی خۆیان ناکه‌ن، بیکه‌ن یان نا هیچ په‌یوه‌ندی به منه‌وه نی یه و بۆم نی یه ڕهخنه‌یان لیبگرم. بڵاگ شوێنێکی تایبه‌تیه و که‌س بۆی نی یه مه‌رج بۆ خه‌ڵکی تر دانێ. له‌وانه‌یه زیاتر مه‌به‌ستم له‌و که‌سانه بێت که هاوته‌مه‌نی خۆمن یان خاوه‌ن مناڵی هه‌رزه‌کارن و ئه‌و شتانه بیت.
مه‌به‌ستم برینار کردنی که‌س نی یه. ئه‌گه‌ریش وا بووبێ، هه‌ر لێره‌وه داوای لیبوردن ئه‌که‌م.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *