--> ::هه‌رێمی هیچ ::

هه‌رێمی هیچ

Thursday, June 21, 2007

سه‌رقاڵی ژیان جار جار له ڕاده‌به‌ده‌ر ئه‌بێ و به هێجا راناگه‌یت.
پێرێ له ئیش هاتمه‌وه و له‌سه‌ر سۆفاکه ڕاکشام و ته‌ماشای ئه‌خباری قه‌ناتی پارتیم کرد. کوردستان تیڤی ئه‌ڵێم، باسی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی کوردستان له‌گه‌ڵ پیاوی ئاینی یه‌زیدی ئه‌کرد و ساڵۆنێکی پڕ له پیاو پیاو و پیاو به ڕێش، بێ ڕێش، سه‌ری سبووغ کراو و جلی کوردی، جلی عه‌ره‌بی و چاکه‌ت و پانتۆڵ و زۆرینه‌ێان ساحیبی که‌رشی گه‌وره گه‌وره. دیسان باسی کوردایه‌تی یه‌زیدی کرایه‌وه، کاک مه‌سعود وتی، یاسا سه‌روه‌ره‌ و هه‌ندێک کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕوویداوه که ئه‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێت و که‌س بۆی نی یه که‌س له خۆیه‌وه بکۆژێ و ئه‌بێ ڕێز له ئایین بگیرێت و هتد.

باسی هه‌ندێ کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و کوشتنی که‌سانی کرد. بۆ له ناوبردنی خودی کێشه‌که خۆیان ئه‌دزنه‌وه_ کامه کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه؟ کوشتن له سه‌ر بینینی کوڕ و کچ، دڵداری؟ بۆ شه‌رمه ناو هێنانی ئه‌و کچ و ژنانه‌ی کوژراون. بۆ ئاوها باسی ئه‌و کاره‌ساتانه ئه‌که‌ن وه‌کو شتێکی لابه‌لا؟
کوشتنی هه‌ندێ که‌س و هه‌ندێ کێشه‌يی کۆمه‌ڵایه‌تی چ واتایه‌ک ئه‌دا؟ ئه‌م باسه‌ بۆ دائه‌پۆشن و به روووونی ناڵێن بابه له وڵاتی ئێمه ئاوهامان کرد و ئیتر نابێت وا بکه‌ن؟


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *