Saturday, November 27, 2004
یه‌ک
دوو، دوو
سێ، سێ، سێ
چوار، چوار، چوار، چوار
پێنج، پێنج، پێنج، پێنج، پێنج
یه‌ک...
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
دوو، دوو
سێ، سێ، سێ
چوار، چوار، چوار، چوار
پێنج، پێنج، پێنج، پێنج، پێنج
یه‌ک...
Wednesday, November 24, 2004
زیله عه‌سکه‌رییه‌کان به ڕیز ئه‌ڕۆن و له ژماره نایه‌ن. پڕن له سه‌رباز. پۆلیس و مخابه‌رات ڕێگه‌که‌یان گرتووه و پاسه‌که‌ی ئێمه‌یش ڕائه‌گرن. پیاوێکی که‌ته سه‌ر ئه‌که‌وێ. داوای ناسنامه ئه‌کات. من له پشته‌وه‌ی پاسه‌که دانیشتووم و خه‌ریکم به قه‌د چنگێکم لێ دێت. هه‌وڵئه‌ده‌م ته‌ماشای نه‌که‌م. هه‌وڵئه‌ده‌م له په‌نجه‌ره‌ی پاسه‌که‌وه شتێک ببینم که سه‌رنجم له سه‌ر سه‌ربازه که‌ته‌که لابات و ترس و دڵه‌ڕاوکێکه‌م بشارێته‌وه. ده‌ره‌وه‌یش له سه‌رباز و جاش و چه‌کدار جمه‌ی دێت. پاس و ته‌کسی و سه‌یاره‌ی تر هه‌مووی وه‌ستاون. ده‌نگی قیژه و قیڕه‌ی سه‌ربازه‌کان دێت. هه‌ر گه‌نجه و له سه‌یاره‌کان دائه‌به‌زێنرێن، به‌ر شه‌ق ئه‌درێن، که‌له‌پچه ئه‌کرێن و ئه‌خرێنه ناو سه‌یاره‌ی سه‌وزی تێلدارهوه. ته‌ماشای ده‌ره‌وه کردنیش هیچ یارمه‌تییه‌کم نادا. ترسیش ده‌ستی خستۆته بینه‌قاقام و ها ئێستا ها ساتێکی تر، هه‌موو ڕازه‌کانم ده‌رئه‌که‌ون. منیش به قژ ئه‌به‌ن و که منیان برد هه‌موو نامه‌کان و وێنه‌کان و ناوه‌کانیش ئه‌ڕوا... هه‌موو خهوهکانیش ئه‌بنه مۆته‌که... خه‌ریکم بقیژێنم، خه‌ریکم ڕازی خۆم ئه‌درکێنم که...
که مناڵه‌که‌ی هه‌ناوم ئه‌بزوێ. ده‌ستێک به سکمدا دێنم و هێمن ئه‌بمه‌وه. ئه‌و کات نه ئاپۆڕه‌ی جاش و چه‌کدار و نه ده‌نگی ناخۆشی سه‌ربازه که‌ته‌که و نه ترسی هاوسه‌فه‌ره‌کانم کارم لێناکه‌ن. هه‌ست ئه‌که‌م به ته‌نیا و ئازایانه ژیانێکم له ناو خۆمدا پاراستووه.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
که مناڵه‌که‌ی هه‌ناوم ئه‌بزوێ. ده‌ستێک به سکمدا دێنم و هێمن ئه‌بمه‌وه. ئه‌و کات نه ئاپۆڕه‌ی جاش و چه‌کدار و نه ده‌نگی ناخۆشی سه‌ربازه که‌ته‌که و نه ترسی هاوسه‌فه‌ره‌کانم کارم لێناکه‌ن. هه‌ست ئه‌که‌م به ته‌نیا و ئازایانه ژیانێکم له ناو خۆمدا پاراستووه.
ففى مسألة الفيدرالية واستقلالية القوميات المختلفة في العراق التي تشكل قلقاÙ لثلاث من دول الجوارالعراقي ، هي إيران وتركيا وسوريا بحكم وجود أقلية كردية في كل منها ، جا‌ء البيان الختامى ليؤكد على " وحدة وسلامة أراضي ( العراق ) فضلاÙ عن وحدته القومية ".
إلا أن ذلك لم يمنع وزير الخارجية العراقي هوشيار زيبارى من التصريح بأن شكل النظام السياسي في العراق هو امر متروك للعراقيين تحديده وأن " الرؤية المستقبلية للعراق كما جا‌ء في البيان الختامى هي عراق ديمقراطى موحد فيدرالى تعددى وحر " .
BBC
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
إلا أن ذلك لم يمنع وزير الخارجية العراقي هوشيار زيبارى من التصريح بأن شكل النظام السياسي في العراق هو امر متروك للعراقيين تحديده وأن " الرؤية المستقبلية للعراق كما جا‌ء في البيان الختامى هي عراق ديمقراطى موحد فيدرالى تعددى وحر " .
BBC
Sunday, November 21, 2004
خوشکه‌زاکه‌م داواکه‌ری بۆ هاتووه و نامه‌یان بۆم نووسیوه. تۆ چی ئه‌ڵێی؟ ئه‌گه‌ر جاران بوایه و له‌وه بوومایه. هه‌موو کۆ ده‌بوونه‌وه و باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌کراو کوڕی کێیه و ئیشی چییه و جگه‌ره کێشه یان نا و خوێنه‌واری چییه و هه‌تا دوایی. دوایی که ئه‌م پرس و حاڵه ته‌واو ئه‌بوو و کوڕه به‌ر دڵی خزم و که‌س وکار ئه‌که‌وت. ئینجا گه‌وره‌كان سه‌یرێکی یه‌کتریان ئه‌کرد و ئه‌تانووت ده‌ی مادام کچه به دڵێتی پیرۆزه.
به مێرده‌که‌مم ووت ئه‌وه ئه‌ڵێن تۆ ئه‌ڵێی چی. ووتی: ئێ ئه‌ڵیی چی. ووتم به ته‌مام ته‌له‌فۆنی خوشکه‌زاکه‌م بکه‌م و بزانم ئه‌و ئه‌ڵێ چی. چونکه ئه‌زانم دایک و باوکی له پێشا تهحقیقهکان ئه‌که‌ن و کوڕه هه‌ڵئه‌بژێرن و له منی که ته‌نانه‌ت خوشکهزاکهشم به باشی ناناسم ئه‌پرسن. جگه له خزمی خه‌زوری سه‌پانی ماڵی شا هه‌ر که هه‌موویان ووتیان باشه. ئینجا بیریان ئه‌که‌وێته‌وه که خۆ ئه‌بێ پرسێک به کچه بکرێت. خوشک و زاوای خۆمن باشیان ئه‌ناسم چۆنن. بزانم خوشکه‌زاکه‌م چی ئه‌ڵێ.
دیلان ئه‌ڵێ دایه پورم ئه‌یوو کچه‌که پێیخۆشه به دایک‌و بڵێ با ئه‌ویش بڵێت باشه!!!!
تا ئێستا نه‌مزانیبوو که بۆ قسه‌ی من ئه‌وه‌نه گرنگ بووه بۆیان. له‌وه‌ته‌ی له ده‌ره‌وه‌م 100 که‌س له خزم و دۆست شوویان کرد و ژنیان هێنا که‌س نه‌ک هه‌ر پرس، دهعوهتیشیان نه‌کردم. ئه‌بێ ئه‌م ماسته مویه‌کی دریژی تێا بێت.

Saturday, November 20, 2004
دارین..دارین... دارین...
دارین بۆته ناوێك له سه‌رزمانی گه‌وره و مناڵ. له سه‌عات 8 ی ئێواره‌ی هه‌موو جومعه‌یه‌ك تا سه‌عات 10:30 هه‌موو شتێك له ماڵی ئێمه و له‌وانه‌یه زۆر ماڵی تریش ئه‌وه‌ستێ. ئالان چیپس و كۆكا كۆلا ئاماده ئه‌كات. دیلان ژووره‌كه ڕێك ئه‌خات و ته‌له‌فۆنه‌كه حازر ئه‌كات و لانه‌یش ته‌له‌فۆنێكمان بۆ ئه‌كات له بیرتان نه‌چێ ده‌نگ به‌ن به دارین.
دارین كوڕێكی 17 ساڵه‌ی كورده كه به‌شداری به‌رنامه‌ی Idol2004 ی كه‌ناڵی چواری سوید ئه‌كات و ئێستا گه‌یشتۆته پله‌ی كۆتایی. جومعه‌ی داهاتوو به‌رنامه‌كه ته‌واو ئه‌بێ. ئیتر یان ئه‌و ئه‌باته‌وه یان دانیال. دارین گۆرانی ئه‌ڵێ و ئاڵای كوردستانی له به‌رۆكی داوه و به جوانی گۆرانی Bad ی مایكل جاكسۆن ئه‌ڵێ. هه‌فته‌ی پێشوو ئاوها باسی دارینیان له ته‌له‌ڤزیۆن كرد: مه‌لی ده‌نگخۆشی كورستان.
خێر و بێری ئه‌م به‌رنامه‌یه ئه‌وه‌یه دوو سه‌عات و نیوه یهكممان ئه‌خات و هه‌موومان چاوه‌ڕێی كۆتاییه‌كه‌ی ئه‌كه‌ین. مه‌سه‌له خودی به‌رنامه‌كه نییه به‌ڵكو كورد بوونی دارینه كه هه‌موومانی به تهلهڤزۆنهكهوه گرێداوه. ئه‌گه‌ر نا نه سپۆرته كه ئالان و باوكی ته‌ماشای كه‌ن و نه زنجیره یان فیلمێكه كه من پێم‌خۆش بی.
جگه له دارین من پێم خۆش بوو لورێن بباته‌وه هه‌م ده‌نگی خۆش بوو زۆریش ڕه‌زا شیرین بوو. به‌ڵام ده‌نگی كه‌م هێنا.
جگه له جومعانه ڕۆژانی دوو شه‌ممه‌ش زنجیره‌یه‌كی تر هه‌یه كه باسی جیلی دووه‌می په‌نابه‌ره‌كان ئه‌كات له یۆته‌بۆری. له‌وێیش خێزانێكی كوردی تێدایه و كچێكی كورد ڕۆڵی سه‌ره‌كی ئه‌بینیت. به ناوی جوان مه‌ردوخی و ناو به ناو به زمانی كوردی قسه ئه‌كه‌ن.
ماوه‌یه‌كیش STockholm live هه‌بوو. كۆمه‌ڵێك ستاند ئه‌پ كۆمیكهر بوون دووانیان كورد بوون.
سێ به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی كه ئێمه‌ی له ده‌وری یه‌كتر كۆكرده‌وه.

Wednesday, November 17, 2004
ماندووم له ئیش له مناڵ و له‌م وڵاته. تێناگه‌م دایکم چۆن تووانی 12 مناڵ به‌خێو بکات!
لانه و دیلان زۆر باشتر و به قه‌ناعه‌ت ترن له ئالان. ئاخر به‌ڕاست پێڵاوێکی پوما بۆ ئه‌ىێت ئه‌وه‌نه گران بێت، یان خۆ قیامه‌ت نابێت ئه‌گه‌ر پێڵاوێکی هه‌رزانتر بکڕێت. ده‌ست به ئاسمانه‌وه بگرێت بۆی ناکڕم.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
لانه و دیلان زۆر باشتر و به قه‌ناعه‌ت ترن له ئالان. ئاخر به‌ڕاست پێڵاوێکی پوما بۆ ئه‌ىێت ئه‌وه‌نه گران بێت، یان خۆ قیامه‌ت نابێت ئه‌گه‌ر پێڵاوێکی هه‌رزانتر بکڕێت. ده‌ست به ئاسمانه‌وه بگرێت بۆی ناکڕم.
Monday, November 15, 2004
کچه‌که‌م ڕۆژه‌کان دهن و ئه‌ڕۆن و تۆ دوور و دوورتر ئه‌بیته‌وه.
بیرت ئه‌که‌م. بیری ئێسته‌ت که لێره‌ی و به‌ڵام ته‌نیا به جه‌سته. ڕوحت له کوێیه نازانم. ئه‌مڕۆ ته‌ماشام ئه‌کردی. هه‌ڵسوکه‌وتت، جوڵانه‌وه‌ت، نان خواردنت. تۆ به قسه ئه‌ڵیی لێره‌م ، به‌ڵام کردوه‌کانت شتێکی ترن.
له‌و بێده‌نگی و هێمنیهت ئه‌ترسم.
خوایه خێر بێت.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
بیرت ئه‌که‌م. بیری ئێسته‌ت که لێره‌ی و به‌ڵام ته‌نیا به جه‌سته. ڕوحت له کوێیه نازانم. ئه‌مڕۆ ته‌ماشام ئه‌کردی. هه‌ڵسوکه‌وتت، جوڵانه‌وه‌ت، نان خواردنت. تۆ به قسه ئه‌ڵیی لێره‌م ، به‌ڵام کردوه‌کانت شتێکی ترن.
له‌و بێده‌نگی و هێمنیهت ئه‌ترسم.
خوایه خێر بێت.
Tuesday, November 09, 2004
بیری دیلانم كردووه. دوێنی له سلێمانییه‌وه ته‌له‌فۆنیان بۆ كردم. ده‌نگی دیلان ئه‌وه‌نه مناڵانه بوو، ناسك و خۆش و نه‌رم قسه‌ی ئه‌كرد خه‌ریك بووم بچمه ته‌له‌فۆنه‌كه‌وه. خه‌ریك بوو دڵم بۆی ده‌رئه‌هات.له‌گه‌ڵ باوكی قسه‌م كرد. ده‌نگ و باس چییه؟ باسی هه‌ڵبژاردنی كرد. باسی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌ندێك و زۆر فه‌قیری خه‌ڵكێكی تری كرد. ئه‌یووت به زاهیر خۆشه و ئاوه‌دانه و شه‌ڕ نییه، به‌ڵام دیار نییه دوایی چی لێدێت. له‌وێش وه‌كو ئێره خه‌ڵكی گله‌یی له سه‌رۆكه‌كان ئه‌كه‌ن كه تا كه‌ی یه‌ك ناگرن. دوایی ووتی: كچێ ئاگا‌و له چییه، به‌و خوایه ئه‌و حه‌فله‌ی لێره كرا بۆ بردنه‌وه‌ی بووش له واشنتۆنیش نه‌كراوه.
بووش هیچ قه‌ولێكی به كورد داوه؟
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
بووش هیچ قه‌ولێكی به كورد داوه؟
Monday, November 08, 2004
دیلان و باوکی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ کوردستان. هه‌فته‌یه‌کی تر ئه‌گه‌ڕێنه‌وه. ئالان ئۆقره‌ی بڕاوه و ئه‌ڵێ هه‌ق نه‌بوو من به‌جێبێڵن. منیش ئه‌ڵێم ئه‌مجاره‌یان من و تۆ ئه‌ڕۆین. ئه‌ڵێ له‌گه‌ڵ تۆ نایه‌مه‌وه. تاقه‌تی پوره سه‌بریم نییه. ئه‌ڵێم بۆ؟ ئه‌ڵێ هه‌ر کوڕی هه‌یه. کوڕه‌کانیشی هه‌مووی ژنیان هه‌یه. ئه‌ڵێم ده‌ی ئه‌وه هه‌قی به منه‌وه چییه؟ ئه‌ڵێ چۆن له بیرته ئه‌و ساڵه هه‌مووی هه‌ر له‌وێ بووی؟ له‌گه‌ڵ تۆ نایه‌مه‌وه یان ئه‌چن بۆ بازاڕ و ته‌ماشای قوماش ئه‌که‌ن یان له ماڵه‌وه دانیشتوون و خه‌ریکی نان خواردنن.
ڕاستیش ئه‌کات.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
ڕاستیش ئه‌کات.
Friday, November 05, 2004
یاسر عه‌ره‌فات له سه‌ره مه‌رگدایه کابرایه‌کی عه‌ره‌ب ئاوها دوعای بۆ ئه‌کات
اللهم اجعله يستشهد لأنه بكل هذه التضحيات لا يستحق إلا الشهادة في رمضان ويوم الجمعة بإذن الله! غازي ممدوح - غزة فلسطينی
جارێ فه‌قیره نه‌مردووه و به هه‌موو شیوه‌یه‌ک ده‌ستی به ژیانه‌وه گرتووه که‌چی مام غازی په‌له‌یه‌تی به‌م ڕۆژی جوعمه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانه بمرێت بۆ ئه‌وه‌ی به شه‌هید حیساب بکرێ.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
اللهم اجعله يستشهد لأنه بكل هذه التضحيات لا يستحق إلا الشهادة في رمضان ويوم الجمعة بإذن الله! غازي ممدوح - غزة فلسطينی
جارێ فه‌قیره نه‌مردووه و به هه‌موو شیوه‌یه‌ک ده‌ستی به ژیانه‌وه گرتووه که‌چی مام غازی په‌له‌یه‌تی به‌م ڕۆژی جوعمه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانه بمرێت بۆ ئه‌وه‌ی به شه‌هید حیساب بکرێ.
Wednesday, November 03, 2004
ئه‌و میژووهیش وه‌کو هه‌موو مێژووه‌کانی تر خه‌ریکه له بیر ئه‌چێت؟ مه‌به‌ستم کۆمێنتارێک بوو بۆ یه‌کێک له وهبلاگهکان. نووسراوه 16 ی 3 ئه‌مه‌وێ گاله‌رییه‌ک دابنێم. که‌سێکی تر ئه‌نوسێ گاله‌ری سوخمه‌ی مه‌مک یان، ئه‌و دوای کۆمێنته‌که‌م له بیر چووه.
مه‌گه‌ر نازانی 16 ی مارس چی قه‌وما؟
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
مه‌گه‌ر نازانی 16 ی مارس چی قه‌وما؟