--> ::هه‌رێمی هیچ ::

هه‌رێمی هیچ

Sunday, September 25, 2005


کوکوختییه‌کانی درواسێی ئه‌ڤین. بابه‌تێکی دڵگیر و تابیه‌ت...


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Sunday, September 18, 2005


ئه‌وه‌ی دنیا جێدێڵێ،
سواره و هه‌سپ تاو ده‌دا،
زینه جێگه‌ی مردنی،
ڕه‌تبردن و گلانی
چۆن بوو، هه‌روا ده‌مێنێ
له‌ لای دۆست و دوژمنی.
مردن! مادام تۆ هه‌ر دێی،
ڕۆژێکی ئاوها وه‌ره،
خۆم بۆ لات به‌ڕێوه بم.
ڕۆژێکی ئاوا وه‌ره،
گڕم دانه‌مرکابێ،
سه‌ربه‌رز و به پێوه بم!
په‌شێو


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Saturday, September 17, 2005

ئه‌مجاره‌ش ئومێدی ئه‌و 25000 په‌نابه‌ره‌ی که هێشتا مافی په‌نابه‌رێتیان نه‌دراوه‌تێ بوو به هیچ. شه‌ممه‌ی پێشو له هه‌موو شاره‌کانی سوید خۆپیشاندان بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌منستی بدرێت به‌و 25000 که‌سه. هه‌موو پارته‌کان ڕازی بوون له کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان جگه له سۆسیال دیمۆکرات و مۆدێراته‌کان. ناخۆش بوو.

...........

هه‌تاوێکی خۆشه، بۆنی ڕه‌یحانه‌کان پڕ به سییه‌کانم بوون. دوێنێ له ناکاو هه‌ستم به هاتنی پاییز کرد، گه‌ڵای زه‌رد و کزه بای سارد و هه‌ڵامه‌تی مناڵه‌کان که به‌خته‌وه‌رانه سوک گرتوویانه.



* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Saturday, September 10, 2005

به شێوه‌یه‌ک هاتنی پاییز و ده‌ستپێکردنی قوتابخانه‌م پێخۆشه. هه‌رچه‌نده ڕاکه ڕاکه و فریای ئیش و ماڵ و مناڵ که‌وتن ده‌ست پێ ئه‌کات به‌ڵام زیاتر هه‌ست به کۆبوونه‌وه‌ی شته بڵاوبووه‌کان ئه‌که‌م. کاته‌کان ئه‌چنه یه‌ک، چوونه یه‌کی کاته‌کانم زۆرتر پێخۆشه له‌وه‌ی هه‌ر درێژ و درێژتر بنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی بزانم چی ئه‌که‌م یان ئه‌وان بۆ کوێ ڕۆیشتن.

لانه وتی: شتێکی سه‌یره ئه‌و هه‌موو دعایه ئه‌که‌ن بۆ ئه‌و ده‌رمان و کرێمانه‌ی مووی ژن که‌م ئه‌کات یان چۆنی لابات. که‌چی گیراوه‌ی شاهۆ ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری دنیای داگیرکردووه بۆ کوڵکنتر بوونی پیاوه‌کان!

ئالان:ئه‌مه‌ دابه‌شکردنێکی ناعادیلانه‌ی تری دنیای سه‌رمایه‌داریه!!!!

نه‌مزانی مه‌به‌ستییان گیراوه‌ی شاهۆ و کرێمی لابردنی مووی ژنانه یان خودی دابه‌شبوونی مووی سه‌ر و جه‌سته‌ی پیاو و ژنه. الله اعلم او لانه و ئالان اعلم.



* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *