Monday, June 25, 2007
لانه‌که‌م دێته‌وه. کوڕه‌کان و باوکیان سه‌فه‌ر ئه‌که‌ن. ماڵه‌که بۆ خۆم و کچه‌که‌م و هاوڕی ژنه‌کانمان ئه‌مێنێته‌وه.
لانه ئه‌ڵێ: ئیتر ماڵ بۆنی خۆش ئه‌بێ و ده‌نگی گۆرانی و مۆسیقای ژنانه‌ی به‌رز ئه‌بێته‌وه. بۆنی پێڵاو و گۆره‌وی کوڕه‌کان ناکه‌ین. ده‌نگی قڕه قڕی ڕۆک و ڕاپ نابیسترێ.
منیش بیر ئه‌که‌مه‌وه خوایه هه‌واکه‌ی خۆش بێ و ئه‌گه‌ر بارانیش بێ، چی زۆره فلیم و گوڵه‌به‌ڕۆژه.
باوک ئه‌ڵێ خۆشه ماوه‌یه‌ک ئازادی!
منیش له نێوان لانه‌و باوک و زمان ڕاکێشانیان له یه‌کتر، نازانم له کامیان توڕه بم. ئه‌زانم بیری کوڕه‌کان ئه‌که‌م، ته‌نانه‌ت بیری بۆنی گۆرهوییهکانیشیان. به باوکیش ئه‌ڵێم بۆ له سجندای؟
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Sunday, June 24, 2007
Thursday, June 21, 2007
سه‌رقاڵی ژیان جار جار له ڕاده‌به‌ده‌ر ئه‌بێ و به هێجا راناگهیت.
پێرێ له ئیش هاتمه‌وه و له‌سه‌ر سۆفاکه ڕاکشام و ته‌ماشای ئه‌خباری قه‌ناتی پارتیم کرد. کوردستان تیڤی ئه‌ڵێم، باسی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی کوردستان له‌گه‌ڵ پیاوی ئاینی یه‌زیدی ئه‌کرد و ساڵۆنێکی پڕ له پیاو پیاو و پیاو به ڕێش، بێ ڕێش، سه‌ری سبووغ کراو و جلی کوردی، جلی عه‌ره‌بی و چاکه‌ت و پانتۆڵ و زۆرینهێان ساحیبی کهرشی گه‌وره گه‌وره. دیسان باسی کوردایه‌تی یه‌زیدی کرایه‌وه، کاک مه‌سعود وتی، یاسا سه‌روه‌ره و هه‌ندێک کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕوویداوه که ئه‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێت و که‌س بۆی نی یه که‌س له خۆیه‌وه بکۆژێ و ئه‌بێ ڕێز له ئایین بگیرێت و هتد.
باسی هه‌ندێ کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و کوشتنی که‌سانی کرد. بۆ له ناوبردنی خودی کێشه‌که خۆیان ئه‌دزنه‌وه_ کامه کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه؟ کوشتن له سه‌ر بینینی کوڕ و کچ، دڵداری؟ بۆ شه‌رمه ناو هێنانی ئه‌و کچ و ژنانه‌ی کوژراون. بۆ ئاوها باسی ئه‌و کاره‌ساتانه ئه‌که‌ن وه‌کو شتێکی لابه‌لا؟
کوشتنی هه‌ندێ که‌س و هه‌ندێ کێشهيی کۆمه‌ڵایه‌تی چ واتایه‌ک ئه‌دا؟ ئه‌م باسه بۆ دائه‌پۆشن و به روووونی ناڵێن بابه له وڵاتی ئێمه ئاوهامان کرد و ئیتر نابێت وا بکه‌ن؟