--> ::هه‌رێمی هیچ ::

هه‌رێمی هیچ

Friday, March 21, 2008

نه‌ورۆزتان پیرۆز میوانه‌کانی هه‌رێمه‌که‌م.
هیوادارم هه‌موو ئاره‌زووه‌کانتان بێته دی.
ئه‌مه‌یش هه‌واڵی سایتی سبه‌ی، ئه‌وه‌نه‌یان باسی هاتن و ڕۆیشتن و کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیر کردووه، نه‌ورۆزیش بووه به وه‌زیر... ساڵه‌که‌ی به خێره!!!

پشووی‌ نه‌ورۆز ده‌ستیپێكردله‌هه‌رێمی‌ كوردستان به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س روویان له‌سه‌یرانگه‌كان كردووه‌
سبه‌ی‌:به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ وه‌زیریبه‌هاره‌وه‌، هاووڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان روویان له‌سه‌یرانگه‌كان كرد.فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ئه‌مین سه‌رۆكی‌ شاره‌وانیی‌ دوكان رایگه‌یاند: مه‌زه‌نده‌ ده‌كه‌ین نزیكه‌ی‌ 100 هه‌زار گه‌شتیار له‌پشده‌ر‌و بیتوێن‌و كۆیه‌‌و سلێمانی‌‌و پیره‌مه‌گرون‌و كه‌ركوكه‌وه‌ روویان له‌هاوینه‌هه‌واری‌ دوكان كردبێت.هاوكات بۆ كۆنترۆڵی‌ هه‌لومه‌رجه‌که‌‌‌و به‌رگرتن له‌كاری‌ ئاژاوه‌گێڕیی‌، 340 كارمه‌ند‌و پۆلیس له‌سه‌یرانگه‌كه‌ جێگیركراون‌و 50پۆلیسی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌-یش ره‌وانه‌ی‌ دوكان كراون....


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Thursday, July 12, 2007

هه‌ر وه‌کو هه‌رێمه‌که‌م، ئه‌ترسم هه‌مووی هه‌ر هیچ بیت...


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Monday, June 25, 2007

لانه‌که‌م دێته‌وه. کوڕه‌کان و باوکیان سه‌فه‌ر ئه‌که‌ن. ماڵه‌که بۆ خۆم و کچه‌که‌م و هاوڕی ژنه‌کانمان ئه‌مێنێته‌وه.
لانه‌ ئه‌ڵێ: ئیتر ماڵ بۆنی خۆش ئه‌بێ و ده‌نگی گۆرانی و مۆسیقای ژنانه‌ی به‌رز ئه‌بێته‌وه. بۆنی پێڵاو و گۆره‌وی کوڕه‌کان ناکه‌ین. ده‌نگی قڕه قڕی ڕۆک و ڕاپ نابیسترێ.
منیش بیر ئه‌که‌مه‌وه خوایه هه‌واکه‌ی خۆش بێ و ئه‌گه‌ر بارانیش بێ، چی زۆره فلیم و گوڵه‌به‌ڕۆژه.
باوک ئه‌ڵێ خۆشه ماوه‌یه‌ک ئازادی!
منیش له‌ نێوان لانه‌و باوک و زمان ڕاکێشانیان له یه‌کتر، نازانم له کامیان توڕه بم. ئه‌زانم بیری کوڕه‌کان ئه‌که‌م، ته‌نانه‌ت بیری بۆنی گۆره‌وییه‌کانیشیان. به باوکیش ئه‌ڵێم بۆ له سجندای؟


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Sunday, June 24, 2007

حوکمی ئیعدامی عه‌لی کیمیاوی.


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Thursday, June 21, 2007

سه‌رقاڵی ژیان جار جار له ڕاده‌به‌ده‌ر ئه‌بێ و به هێجا راناگه‌یت.
پێرێ له ئیش هاتمه‌وه و له‌سه‌ر سۆفاکه ڕاکشام و ته‌ماشای ئه‌خباری قه‌ناتی پارتیم کرد. کوردستان تیڤی ئه‌ڵێم، باسی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی کوردستان له‌گه‌ڵ پیاوی ئاینی یه‌زیدی ئه‌کرد و ساڵۆنێکی پڕ له پیاو پیاو و پیاو به ڕێش، بێ ڕێش، سه‌ری سبووغ کراو و جلی کوردی، جلی عه‌ره‌بی و چاکه‌ت و پانتۆڵ و زۆرینه‌ێان ساحیبی که‌رشی گه‌وره گه‌وره. دیسان باسی کوردایه‌تی یه‌زیدی کرایه‌وه، کاک مه‌سعود وتی، یاسا سه‌روه‌ره‌ و هه‌ندێک کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕوویداوه که ئه‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێت و که‌س بۆی نی یه که‌س له خۆیه‌وه بکۆژێ و ئه‌بێ ڕێز له ئایین بگیرێت و هتد.

باسی هه‌ندێ کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و کوشتنی که‌سانی کرد. بۆ له ناوبردنی خودی کێشه‌که خۆیان ئه‌دزنه‌وه_ کامه کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه؟ کوشتن له سه‌ر بینینی کوڕ و کچ، دڵداری؟ بۆ شه‌رمه ناو هێنانی ئه‌و کچ و ژنانه‌ی کوژراون. بۆ ئاوها باسی ئه‌و کاره‌ساتانه ئه‌که‌ن وه‌کو شتێکی لابه‌لا؟
کوشتنی هه‌ندێ که‌س و هه‌ندێ کێشه‌يی کۆمه‌ڵایه‌تی چ واتایه‌ک ئه‌دا؟ ئه‌م باسه‌ بۆ دائه‌پۆشن و به روووونی ناڵێن بابه له وڵاتی ئێمه ئاوهامان کرد و ئیتر نابێت وا بکه‌ن؟


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Wednesday, May 30, 2007

به به‌هانه‌ی ڕۆژی دایکه‌وه، هه‌رچه‌نه دره‌نگیش که‌وت:

Jag ska måla hela världen lilla mamma

دیارییه‌کی بچوک بۆ دایکمان. دایکمان که شه‌ڕ و زه‌بروزه‌نگ ژیانی خۆیان و جگه‌رگۆشه‌کانیان ئه‌خاته مه‌ترسییه‌وه.


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Friday, May 04, 2007

له‌م ماوه‌یه‌دا له‌سه‌ر کوشتنی دوعا زۆر شت وترا و نووسرا. هه‌ندێ شت سه‌رنجی ڕاکێشام:

یه‌که‌م، وه‌زیری ژنانی هه‌رێم که ناویم له بیر نی‌یه نازانم له جه‌ماوه‌ردا له گفتوگۆیه‌کدا وتبووی، کاره‌ساته‌که‌ی دوعا گریاندمی...

منیش ئه‌ڵێم عه‌مرت نه‌مێنێ. خوا ده‌وامی عه‌مرت نه‌یا ئاوها. توخوا تۆیش بووی به وه‌زیر. ژنانی کوا گریانی تۆیان ئه‌وێ. بڕۆ ئیشی شتێ بکه که ئه‌و شتانه نه‌قه‌ومێ. له باتی گریان بڕۆ استقاله بکه!

وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش به‌یاننامه‌ی بڵاوکردۆته‌وه. جه‌نابیان خه‌می کوشتنی ژن و ئافره‌تییان نی‌یه خۆ، ئه‌وه چۆن؟ به قوربانی پێچی مێزه‌ره‌کانیان نه‌بم داوایان له مه‌لاو ئه‌میر ی موسڵمان و ئیزیدی کردوه که ئارامی ڕاگرن. چی بکه‌ن ئه‌وانیش له ترسی فه‌وتانی سه‌رقه‌ڵه‌مانه‌که‌یان په‌رۆشی ئاسایی نه‌ته‌وه‌یین. ئه‌گینا ژن ئه‌کوژرێ ناکوژرێ ، منو بیلمنوو

جارانیش هه‌ر ژن به ته‌قه‌ و نه‌وت و غاز سووتاون و سوتێنراون و نه وه‌زیری ژن گریاوه و نه وه‌زراه‌تی ئه‌وقافیش داوای ئارامی له خوتبه‌کانی نوێژی جومعه‌ینا له خه‌لک کردووه.

یه‌ک دوو شتی تر. تێناگه‌م بۆ بۆ ئمزا کۆئه‌که‌نه‌وه و بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستانی ئه‌نێرن، مه‌گه‌ر هه‌ر پۆلیسی خۆیان دوعایان نه‌یا به‌و خه‌ڵکه د‌رنده‌یه؟ مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وان یاسای دژه ژنیان نی‌یه؟ ئه‌گه‌ر شتێک بکرێت ئه‌بێ ژنه‌کان خۆیان بیکه‌ن یه‌ک و دووهمیش ئێمه‌ی ده‌ره‌وه‌یش مه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی حکومه‌ته‌کانی ئێره‌وه زه‌غت له‌ سه‌ر ئه‌وانی کوردستان بکه‌ین. ئه‌گینا کوا ئه‌وان گوێی میلله‌تییان داوه.


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Saturday, March 17, 2007

بۆ ئه‌بێته کوردی؟
بێزم دێته‌وه، بێزم دێته‌وه!
ته‌ماشای نووسینی ڕۆشنبیر و مۆشنبیری کورد بکه‌ی سه‌یرت پێ ێت.
یه‌کێک به‌وی تر ئه‌ڵێ ژن حیز، ئه‌می تر ئه‌نوسێ، چونکه له‌سه‌ر ئه‌وی تری نوسیوه، پێێ ئه‌ڵێن گونت بخۆم!
له‌وه ئه‌چی بازاڕی جنێو گه‌رم بێت.
بێزم دێته‌وه، بێزم دێته‌وه،
کورد بۆ ڕاپه‌ڕێنی کرد؟ بۆ ئه‌و هه‌موو ساڵه ئاواره بووین و شه‌هید بووین؟ بۆ جه‌رگمان سووتا و بوینه خۆراکی ئه‌نفال و هه‌زار ڕه‌نج و ئازاری تر؟
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌دامێکی تر بخوڵقێنین؟
خۆ جاران، دێکان نه‌ڕووخا بوون، خۆ ئاو و کاره‌با هه‌بوو، خۆ غه‌ریبی وڵاتان نه‌بوو بووین، خۆ باوک بریندار نه‌بووبو و هه‌زاران خۆی تر.
بێزارم به‌خوا!


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Sunday, March 04, 2007

ڕۆژی ژن خه‌ریکه نزیک ئه‌بێته‌وه. ئه‌مڕۆ پێموایه زۆربه‌ی سووچی خۆمانه حاڵمان وایه. یان ئه‌بێ ژن ئه‌سڵی کورد بێت یان کورد ئه‌سڵێ ژن. هه‌ردووک زۆر خۆخۆرن...


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Thursday, February 22, 2007

ئیزه‌دی و موسڵمان له شێخان کردیان به شه‌ڕ. کچێکی کورد له‌گه‌ڵ کوڕێکی ئیزه‌دی دڵداریان کردووه و غیره‌تی موسڵمانه‌کان قه‌بوڵی نه‌کردووه و چوون کچه‌یان کوشتووه و وابزانم کوڕه‌شیان کوشتوه و دوایی هێرشیان بردۆته سه‌ر په‌ره‌ستگاکانی ئیزه‌دییه‌کان و ئاگریان تێبه‌رداوه و بۆته شه‌ڕ له نێوان کورده‌ موسڵمان و کورده‌ ئیزه‌دییه‌کان.

هه‌واڵی دووه‌م. کچێکی هه‌ولێری شووی به کوڕێکی مه‌کسیکی کردووه ناوی ئه‌نتۆنیۆ یه و له هوتێل شیراتۆنی هه‌ولێر حه‌فله‌ی زه‌ماوه‌ندی بۆ کراوه.
له گۆڤاری میدیا خوێندمه‌وه گوایه ئیزه‌دییه‌کان داوای دانانی یاساییه‌کی تازه ئه‌که‌ن که ژن و شوو کردنی نێوان موسڵمانه کورده‌کان و ئیزه‌دییه‌کان قه‌ده‌غه‌ بکات!
هه‌روه‌ها کاک مه‌سعود وتی که ئیزه‌دییه‌کان کوردی ڕه‌سه‌نن. بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتیان بکاته‌وه‌.
پاره‌ی زه‌ماوه‌نه‌که‌ی ئه‌نتۆنیۆش له سه‌ر ئه‌رکی خه‌زوری بووه.
...................
باوک: به‌م حیسابه بێت، کورده‌کانی تر ناڕه‌سه‌نن.
من: نا وا نی‌یه. بلا بلا بلا بلا
باوک: بلا بلا بلا
من و باوک: بلا بلا بللللللللللللللللللللللا!
.........
باوک: ئه‌و زاوایه کورد بوایه، خه‌زوری حه‌و پشتی ئه‌هێنایه به‌رچاوی. ئه‌مه‌نه‌ی بێنیت و بیبات و به‌هانه‌ی ئاڵتون و خانوو و کراسی تێل قرمه‌ی پێبگرێت. کوڕه شانسی هێنا مه‌کسیکییه.
من: بێده‌نگی
ئالان: باسی چی ئه‌که‌ن؟
دیلان: من له کوردستان ژن ناهێنم.
ئالان: من ئه‌چم کچێکی مه‌کسیکی ئه‌هێنم.
باوک: ئافه‌رین کوڕم هه‌قی خۆمانیان لێ ئه‌که‌ینه‌وه‌!!!!!
من: توووووڕه‌! و ده‌رده‌ دڵ بۆ لانه به ته‌لیفۆن.
لانه: دایه گوێیان مه‌یه‌رێ. من شوو به ئیزه‌دییه‌ک ئه‌که‌م!
من: واییییییییی بوو به شێتخانه!


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *