Thursday, October 28, 2004
دیمه‌نی یه‌كه‌م:كراسێكی كرێپی سووری له‌به‌ره و گوڵێكی سووریشی به قژه‌كه‌یه‌وه به‌ستووه. چاوه‌كانی شه‌رمن هه‌ڵئه‌بڕێ و به نازه‌وه ته‌ماشای زاواكه‌ی ئه‌کات. زاواكه‌ی كوڕێكی چاوڕه‌شی گه‌نمی ڕه‌نگی باڵا كورته و بۆ خۆیشی بوكێكی چاو سه‌وزی گه‌شی باریكه‌له‌ی وردیله‌یه. له بیرمه ئه‌و ئێواره چه‌نده خۆش بوو. تا دره‌نگێك دانیشتین و شه‌و من جێگه‌كانم برده سه‌ربان. بوكێكی ڕووخۆش و قسه خۆش بوو. ووتی من و مێرده‌که‌م هه‌فته‌یه‌كی تر ئه‌چینه شاخ. دوایی ووتی ئه‌ی تۆ كه‌ی دێی؟ ووتی: تۆ ئه‌زانی ئه‌وێ چۆنه؟ مه‌به‌ستی شاخ و ناو پێشمه‌رگه و ئه‌و ژیانه بوو. من بۆیم باس‌كرد. ئه‌و ده‌م من دوو گیان بووم به دزییه‌وه هاتبوومه‌وه ناو شار. بۆیم باس‌كرد. من زۆرم باس كرد.
دیمه‌نی دووه‌م:بوكێ ئه‌بینم. قژی بڕیووه و ده‌موچاوی ڕنیووه و لاواز و كز و بێهۆش دانیشتووه. چاوه سه‌وزه‌كانی ئه‌ڕوانێته هیچ. من به دزییه‌وه ئه‌چمه لای. ئه‌مناسییه‌وه؟ له سه‌رخۆی ته‌ماشام ئه‌كات. نیگای هیچ هه‌ستێكی تیا نی‌یه. ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌ستی ئه‌خاته ناو ده‌ستم و هیچ ناڵێت. منیش ماوه‌یه‌كی زۆر فرمێسك ئه‌ڕێژم و هیچ ناڵێم. ده‌ستی ماچ ئه‌كه‌م و خۆم له ژێر عابا ڕه‌شه‌كه‌مدا ئه‌شارمه‌وه و به دزییه‌وه ئه‌گه‌ڕێمه‌وه.
دیمه‌نی سێیه‌م:
دیسانه‌وه له زه‌مانێكی تر له شوێنێكی تر چاوم پێ ئه‌كه‌وێته‌وه. ئه‌مجاره ژنێكی له ته‌مه‌نی خۆی گه‌وره‌تر دیاره. خڕ و قه‌ڵه‌و بووه. چاوه سه‌وزه‌كانی ئه‌و پرشنگه‌ی كه دواجار ماڵئاوایی لێكردبوو هه‌روا بێ بریسكه مابوونه‌وه. چاوێكی سه‌یر پڕ له خه‌م. هه‌ر جلی ڕه‌شی له‌به‌ره و له‌چكه‌یه‌كی بچوكی ڕه‌شی به سه‌ردا داوه. ئه‌ڵێم ئه‌مناسیته‌وه. ئه‌ڵێ چۆنت ناناسمه‌وه. ئه‌و ئێواره چه‌ند سه‌عاتێك ده‌ستی منت گرتبوو. له بیرمه. ئه‌ڵێم وه‌زعت چۆنه؟ ئه‌ڵێ كوڕێكم بوو ناوی باوكیم لێنا. ئێستا هه‌راش بووه. ئه‌ڵێم له كوێ ئه‌ژی؟ ئه‌ڵێ له ماڵی خه‌زورم ئه‌ژیام. به‌ڵام خه‌زورم ووتی ئه‌گه‌ر كه‌ڵكت بووایه شووت ئه‌كرده‌وه. منیش ئێستا جیا بوومه‌ته‌وه. له شوێنێك ئیشم ده‌ست كه‌وتووه. ژیانمان كوله مه‌رگییه. ناوێرم بشچمه لای هاوڕێ خه‌باتی جوانه مه‌رگ. پێیان وتووم هه‌ر بچیته ناو قه‌سری یه‌كێكیان و هاتیته ده‌ره‌وه. ئیتر ئابڕوت نامێنێ.چاوه سه‌وزه‌كانی پڕ فرمێسك ئه‌بێ. ئه‌ڵێ قه‌ت سه‌رم بۆ كه‌س شۆڕ نه‌كردووه. ئه‌ڵێ كوڕه‌كه‌م گه‌وره ئه‌كه‌م.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Tuesday, October 26, 2004
ته‌له‌فۆنی ماڵی خوشکم ئه‌که‌م له سلێمانی. له‌وێ ڕه‌مه‌زانه و خه‌ڵکی چاوه‌ڕه‌ێی به‌ربانگن. خوشکه‌که‌م ئه‌ڵێ به ڕۆژوو نیت وا نی‌یه؟. منیش ئه‌ڵێم نه به ڕۆژوو نیم. ئه‌ڵێ: ئیتر ته‌مه‌نێکت تێپه‌ڕاندووه و مناڵه‌کانت گه‌وره بوونه. منیش هه‌ر که ته‌له‌فۆنه‌که دائه‌نێم یه‌کسه‌ر به‌ره‌و موتبه‌خه‌که ئه‌ڕۆم. شیله دروست ئه‌که‌م و دوایی هێلکه و ئارد و خوێ و په‌یکین پاوده‌ر و... لوقمه قازیی دروست‌ئه‌که‌م. بۆ ئێواره خواردنێکی خۆش لێئه‌نێم و لوقمه قازییه‌که‌یش دائه‌نێم. مناڵ و باوکیان ئه‌یکه‌ینه هاوار و قیژه قیژ له خۆشی‌دا. منیش باسی قسه‌کانی پورییان بۆ ئه‌که‌م و ئه‌ڵێم من به‌ڕۆژوو نیم به‌ڵام لوقمه قازی کاتی ڕه‌مه‌زانم بۆتان دروستکرد.ئالان ئه‌ڵێ ئه‌مه شتێکی باشه. زیندوکردنه‌وه‌ی دابونه‌ریته. دیلان ئه‌ڵێ ئه‌مه هی کورده یان هی عه‌ره‌به! باوکیانیش ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر خوشکت ئه‌مجاره بڵێ بۆ ناچی بۆ حه‌ج، خۆ تۆ پۆپت سپی بووه، چیمان بۆ دروست ئه‌که‌ی، بۆ زیندوکردنه‌وه‌ی دابونه‌ریت؟!
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
Thursday, October 21, 2004
نامه کۆنه‌کان ئیتر ڕزیوون. کاغه‌زه ته‌نکه په‌مه‌ییه‌کان به‌رگه‌ی کردنه‌وه و خوێندنه‌وه ناگرن و زوو هه‌ڵده‌وه‌رێن. منیش ساڵانێکه ژنی تۆم و دایکی سێ مناڵ. ئیتر نامه بۆ کێ بنووسی؟
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
Wednesday, October 20, 2004
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا كوڕێكی 14 ساڵه له سۆله‌نتونا كوژرا، دوێنی مناڵێكی 8 ساڵان له شارێك له ڕێگه‌ی چوونه قوتابخانه كوژرا. ڕۆژانه له ڕۆژنامه‌كانی ئێواران و به‌یانیان ده‌نگ و باسی كوشتنی مناڵ و گه‌نج و ته‌قه كردن له ناو قوتابخانه‌كاندا زۆر و زۆرتر ئه‌بێته‌وه.ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌كه‌م كڕی و له ڕێگه باسی موحه‌مه‌دی 8 ساڵه بوو كه چوو بوو بۆ قوتابخانه. خوێندمه‌وه و ته‌زی ترس به هه‌موو له‌شمدا ئه‌هات. بیرم له دیلان و ئالان و لانه كرده‌وه. خه‌یاڵی ترسناك به مێشكمدا هاتن و چوون. كه له ئیش هاتمه‌وه ژنێك له ته‌نیشتمه‌وه دانیشتبوو. ووتی ئه‌وه دوو ڕۆژه نایه‌ڵم كچه‌كه‌م به ته‌نیا بڕوات بۆ قوتابخانه، ئه‌ترسم نه‌وه‌ك نه‌خۆشێك مناڵه‌كه‌م بكوژێت.ئه‌زانم خۆپه‌رستانه ئه‌نوێنێت. له هه‌موو دنیا ڕۆژانه هه‌زاران مناڵ و گه‌وره ئه‌كوژرێت . منیش هه‌روا ئه‌ڵێم. مناڵ چ گۆناحێكی هه‌یه، باجی ئه‌و هه‌موو ئیشه قۆڕه خراپانه‌ی ئێمه‌ی گه‌وره ئه‌یكه‌ین بده‌نه‌وه.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
Monday, October 18, 2004
شوكور ئاسمان ده‌موچاوی كرایه‌وه. ئه‌مڕۆ ئیشم نی‌یه. ئیشم هه‌یه به‌ڵام ئیجازه‌م وه‌رگرت و ووتم با كه‌مێك ئیسراحه‌ت بكه‌م. ژنی ماڵ و مناڵدار قه‌ت ئیسراحه‌ت ناكات. لانه لێره‌یه بۆ خوێندن هاتۆته‌وه. خۆی ووته‌نی لێره هه‌رچۆنێك بێت خواردن حازره. ئالان ئه‌ڵێ: به‌ڵێ جه‌نابت هه‌ر خۆشییه‌كانی ماڵ ئه‌بینی. چونكه دووری كه‌س ناوێرێت هیچت پێ بڵێ و نازت ئه‌كێشن. لانه زمانی لێ درێژ ئه‌كات و ئه‌ڵێ تۆ سه‌ری ئه‌و عازه‌به جوانه ئه‌ڵێی گڵۆپی سه‌دییه له دووره‌وه هاوار ئه‌كات: ئالان هات، ئالان هات. و فڕكان فڕكان ده‌ست پێئه‌كات. دیلانه‌كه‌م ماوه‌یه‌كه ئارامه و زوو زوو خێسه له باوكی ئه‌كات. به‌عزێ جار هه‌ست ئه‌كه‌م شه‌یتانی لانه له باوكییه‌وه بۆی ماوه. چونكه باوكیشییان كه‌مێكی ماوه زمان له دیلان درێژ كات و هاوار بكات: دیلان خه‌ریكی دڵدارییه، هێ‌ی هێ‌ی. دوێنێ به‌رامبه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن دانیشتبووم و خه‌ریكی چنین بووم. دیلان باوه‌شی به ملمدا كردوو ووتی: دایه گیان، به‌خوا له‌م ماڵه‌دا هه‌ر تۆ شێت نیت. بابه و ئالان و لانه هه‌رسێكیان شێتن. ئینجا بێده‌نگ ئه‌ویش دانیشت و ده‌ستی كرده خوێندنه‌وه‌ی گۆڤاری كالا ئانكاكه‌ی. كه هه‌ردووكمان بێده‌نگ خه‌ریكی ئیشی خۆمان بووین ئینجا هه‌ستمكرد ڕاست ئه‌كات. ده‌نگی باوكیان و ئالان و لانه له موتبه‌خه‌كه‌وه ئه‌هات. ته‌قه ته‌ق وپێكه‌نین و هه‌را هه‌رایان بوو ده‌نگی ئالانیش به‌رز بووبووه‌وه و هه‌ر ئه‌یووت وامه‌كه‌ن وازم لێبێینن من پێم جوانه ، عازه‌به‌ی خۆمه‌و نایته‌قێنم، له حه‌سودیا بمرن عازه‌به‌كه‌م زۆریش سێكسییه!!!!!!
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
Saturday, October 16, 2004
ڕۆژانێک بوون. ڕۆژانێک تێپه‌ڕی و تازه ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه. وه‌کو هه‌موو شته خۆشه‌کان، شیرینه‌کان زوو تێ‌ئه‌په‌ڕن و هه‌رگیزیش ناگه‌ڕێنه‌وه. وه‌کو ئه‌و کاته‌ی دوو که‌س بۆ یه‌که‌مجار دڵیان بۆ یه‌کتر دائه‌خورپێت.
بۆ ساتێک هه‌ست ئه‌که‌م لووتم توانای بۆنکردنی نامێنێت. چاوم ته‌نیا یه‌ک ڕه‌نگ ئه‌بینێ ئه‌ویش ڕه‌نگی خۆڵه‌مێشییه. ده‌سته‌کانم هه‌ست به نه‌رمی گۆنای هیچ مناڵێک ناکات. پێکانم له شوێنی خۆیاندا ده‌چه‌قن و به‌ره‌و هیچ کوێ نامبه‌ن. دڵیشم وه‌کو خولانه‌وه‌ی خێرای خولخلۆکه‌یه‌ک له پێشدا خێرا و خێراتر و پاشان یه‌کجار خێرا و دواتر بۆ یه‌کجار ئه‌وه‌ستێت.
ئه‌و ده‌م نه شته خۆشه‌کان نه ناخۆشه‌کان نرخێکیان نامێنێت. هه‌موو شتێک ته‌واو ئه‌بێت و ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هیچ...

Thursday, October 14, 2004
ئالان و لانه له تۆم و جه‌ری ئه‌چن. عازه‌به‌یه‌کی زلی، سوری،پڕ له که‌م له سه‌ر نوکی لووتی ئالان ده‌رچووه. لانه ئه‌ڵێ با بۆت بته‌قێنم. ئالان نایه‌وێت لانه وا بکات. لانه‌یش ئه‌ڵێ ئێمه تاوانمان چییه به‌رامبه‌رمان دانیشی و نان بخۆیت و ئه‌و مه‌نزه‌ره ناشرینه، قێزێونه ببینین. ڕاستیش ئه‌کات.
ئه‌م شه‌ڕی عازه‌به‌یه که‌ی کۆتایی دێت، نازانم. هیوادرام لانه بباته‌وه و ئێمه‌ش رزگارمان بێت له‌و دیمه‌نه.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
ئه‌م شه‌ڕی عازه‌به‌یه که‌ی کۆتایی دێت، نازانم. هیوادرام لانه بباته‌وه و ئێمه‌ش رزگارمان بێت له‌و دیمه‌نه.
Saturday, October 09, 2004
دیلان له قوتابخانه هاته‌وه و به ده‌موچاوێکی مۆنه‌وه له سه‌ر مێزی نانخواردنه‌که دانیشت. نانیشمان خوارد ورته‌ی له ده‌م نه‌هاته ده‌ره‌وه. هه‌رچه‌ندم کرد هیچی نه‌ووت. باوکی ووتی ده وازی لێبێنه... دوایی چاوێکی له دیلان داگرت و ووتی ها عاشقی؟ هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ی خۆش بوو. ئێستاش دیلان هه‌ر له ژووره‌که‌ی خۆیدایه و به هیچ شێوه‌یه‌ک نایه‌ته ده‌ره‌وه.
تۆزێک پێش له ده‌رگای ژووره‌که‌یم دا ووتی: دایه داوام لێمه‌که ده‌رگات بۆ بکه‌مه‌وه، با دڵت نه‌شکێنم!!!
هاتمه‌وه و به باوکیم ووت بڕۆ بزانه نایکاته‌وه. گوێم لێ‌بوو له پشتی ده‌رگاکه‌وه هاواری ئه‌كرد: بابه، جارێکی تر نهێنی خۆمت بۆ باس ناکه‌م... dumma digبێ عه‌قڵ!
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
تۆزێک پێش له ده‌رگای ژووره‌که‌یم دا ووتی: دایه داوام لێمه‌که ده‌رگات بۆ بکه‌مه‌وه، با دڵت نه‌شکێنم!!!
هاتمه‌وه و به باوکیم ووت بڕۆ بزانه نایکاته‌وه. گوێم لێ‌بوو له پشتی ده‌رگاکه‌وه هاواری ئه‌كرد: بابه، جارێکی تر نهێنی خۆمت بۆ باس ناکه‌م... dumma digبێ عه‌قڵ!
Thursday, October 07, 2004
هیچ و دیسانیش هیچ...
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
Sunday, October 03, 2004
مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه که بوونتان پێکه‌وه هیچ گۆڕانێکی له تۆدا دروست نه‌کردووه؟
نا ، من هه‌ر ئه‌وه‌م که هه‌م و که بووم.
که‌واته هیچ! بوون و نه‌بوونی ئه‌و یه‌که، مادام ژیانی تۆ پێش و پاش هاتنی ئه‌و بۆ ناو ژیانت هیچ گۆڕانێکی نه‌کردووه.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
نا ، من هه‌ر ئه‌وه‌م که هه‌م و که بووم.
که‌واته هیچ! بوون و نه‌بوونی ئه‌و یه‌که، مادام ژیانی تۆ پێش و پاش هاتنی ئه‌و بۆ ناو ژیانت هیچ گۆڕانێکی نه‌کردووه.
Saturday, October 02, 2004
شوكری خان وه‌كو عاده‌تی خۆی هاته ماڵی ئێمه و من ده‌سته ئیسفه‌نجییه‌كم گرت و بردمه سه‌ره‌وه بۆ لای دایكم. شوكری خان گیان به‌خێر بێی! به ساقه‌و بم خوا چاكت بۆ بكا، ڕه‌ببی جه‌رگو نه‌سوتێ، ئه‌وه خه‌ریكی چیت به ساقه؟
شوكری خان و دایكم زۆر سه‌یر پێكه‌وه دانوویان ئه‌كوڵا. شوكری ژنێكی ناسك و نازدار كه هه‌موو ناخۆشییه‌كی نه‌خواردنی گۆشت بوو بۆ هه‌فته‌یه‌ك. دایكم، به‌ڵام ژنێكی سه‌رسپی، دایكی دوو پێشمه‌رگه و كه مێرده‌كه‌یشی به هۆی به‌ندیخانه ئه‌فلیج بوو. دایكم هه‌موو ژیانی خه‌بات بوو. به‌ڵام زۆر سه‌یر گوێی له خه‌مه بچكۆله شووشه‌ییه‌كانی شوكری خان ئه‌گرت و دڵی ئه‌دایه‌وه. شوكری خان‌یش جێگه‌ی متمانه‌ی دایكم بوو. له‌و گه‌ڕه‌كه ته‌نیا شوكری خان ئه‌یزانی كه من ماره‌بڕاوی كوڕێكی پێشمه‌رگه‌م. ته‌نیا ئه‌و ئه‌یزانی بۆ هه‌ندێ شه‌و تا دره‌نگانێك حه‌مامه‌كه‌ی ئێمه داخراوه. ته‌نیا ئه‌و بوو شه‌وێك كه هیچ ده‌ست نه‌ئه‌كه‌وت و كه‌سیشمان نه‌بوو بچێت شت بكڕێت، زانی سێ میوانی دوور و ماندوو و برسیمان هه‌یه، له سه‌ربانه‌كه‌ی خۆیانه‌وه و به كچه بچكۆله‌كه‌یدا مه‌نجه‌ڵێك یاپراخی به دزییه‌وه، بێ ئه‌و‌ه‌ی چاوی هیچ داروسێیه‌ك بیبنێت، بۆی ناردین.