Sunday, June 27, 2004
Friday, June 25, 2004
ژماره
ئه‌چی بۆ ئیش، بۆ چوونه ژووره‌وه ئه‌بێ كۆدێكت هه‌بێ، دێیته‌وه بۆ ماڵه‌وه بۆ هاتنه ژووره‌وه كۆدت پێویسته، بۆ بانك، كۆد، بۆ به‌نزین كڕین هه‌ر كۆد، بۆ داوای خانوو كردن كۆدت پێویسته ، بۆ ناساندنی خۆت هه‌ر كۆدت لێداوائه‌كه‌ن. ئی پۆستیش كۆدی هه‌یه. ته‌له‌فۆنی ماڵه‌وه، هی ئیش، مه‌كته‌بی مناڵه‌كان و باكیان و مۆبیله‌كانیان و ... هه‌مووی كۆدن و ئه‌بی بیزانی.
ئه‌مانه بۆ بارسوك كردن كراون كه‌چی من ئه‌بێ ده‌فته‌رێكی زلم پێبێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ژماره و كۆدانه‌ی تێدا بنووسم و هه‌موو جارێكیش نیو سه‌عات له پێش ده‌رگای ئیش یان ماڵه‌وه یان به‌رده‌م بانكۆماته‌كان بووه‌ستم بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كۆدانه‌ی كه پێویستمه. ڕۆژێك به خۆم و زه‌مبیله‌یه‌ك سه‌وزه و میوه وه به‌رامبه‌ر بانكۆمات وه‌ستا بووم و به‌دوای كۆدا ئه‌گه‌ڕام و ڕیزێكیش له پشتمه‌وه چاوه‌ڕێ بوون، منیش له شه‌رمی خۆما چاوم ڕێشكه و پێشكه‌ی ئه‌كرد و هیچم نه‌ئه‌بینی، گوێم لێ‌بوو كوڕێكی گه‌نج ووتی پیره‌ژنی شه‌یتان خۆ هه‌ر ناڕوات! كۆدم بۆ نه‌دۆزرایه‌وه و له شه‌رم و توڕه‌ییدا زه‌مبیله میوه‌یشم له بیر چوو.
دوای ئه‌وه هه‌ندێك كۆدم له‌به‌ر كرد به‌ڵام سوودی نه‌بوو. ئێستا تا چۆڵ نه‌بێ ناچم پاره ده‌ركه‌م و خۆم و خه‌ڵكیش تووشی ئازار بكه‌م.
Wednesday, June 23, 2004
Tuesday, June 22, 2004
هاوینێكی زۆر ناخۆشه. هه‌ور و سارد و باران و منیش دڵته‌نگ. تا گه‌وره‌تر ئه‌بی دنیا له پێش چاوتدا بچوكتر و پڕ له موشكیله ئه‌بێ و نایشزانی سه‌ری خۆت بۆ كوێ هه‌ڵگری. ناخۆشییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه دڵیشت به هیچ ناكرێته‌وه. به هیچ...
دوێنێ مناڵه‌كان ته‌ماشای یارییه‌كانی تۆپی پێیان ئه‌كرد و هات و هاوارێكیان بوو هه‌ر مه‌پرسه... یه‌كێكیان له‌سه‌ر ئینگلته‌را بوو ئه‌وی تر له‌سه‌ر كرۆواتیا. كه گۆڵ ئه‌كرا ئه‌م‌دووانه وه‌كو فیشه‌كه شێته ئه‌چوونه ئاسمانا. دنیایه‌كی خۆشیان هه‌بوو، پێكه‌نین و ده‌ست له ده‌ست دان و توڕه بوون له‌یه‌كتر. هه‌موو هه‌سته‌كانیان زۆر ساكار و خۆش بێ هیچ شاردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رئه‌بڕی.
ژیان بۆ ئه‌وان جارێ سه‌ره‌تاكه‌یه‌تی و پڕه له ئاره‌زووی ڕه‌نگاوڕه‌نگ. بیری لێئه‌كه‌مه‌وه ئه‌بێ چاوه‌ڕێ بن چه‌نده له‌و ئاره‌زوانه ئێمه بۆیان بهێنینه دی... خۆزگه ئه‌متوانی. ئێستا دڵم كرایه‌وه كه بیرم لێیان كرده‌وه :-)
Sunday, June 20, 2004
به‌ته‌مای سه‌فه‌ر بووین به‌ڵام چونكه وه‌كاله‌ی ده‌نگوباس و قسه و له پشته‌مله‌وه باسكردن زۆر به‌هێزه و پێش گه‌یشتنی خۆمان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی مه‌به‌ست، ئه‌ویشمان چوو. جارێ جانتامان نه‌پێچابووه‌وه كه پرسیاركرا: ئه‌ی لانه؟ بۆ ئه‌وه یێنه‌وه لانه به‌ن به شوو؟ كوڕێكی باش ئه‌ناسین خاوه‌ن شه‌هاده هه‌ر بۆ لانه باشه... ئێمه‌یش له سه‌فه‌ر پاشگه‌ز بووینه‌وه و بڕیارماندا له ماڵی خۆمان له ستۆكهۆڵمێكی سارد و سڕدا دانیشین باشتره له‌وه‌ی كچه‌كه‌مان بخه‌ینه هه‌ڕاجه‌وه.
سه‌یره هه‌موو عه‌شره‌ت بوونه‌ته میراتگه‌ری كچه‌كه‌مان!
Sunday, June 13, 2004
زۆر عه‌جایبه كه هه‌موو باشیه‌كی تۆ بگه‌ڕێته‌وه ژێر سفر. هه‌موو ژیانی تۆ حه‌تا كورد بوون و نازانم ئه‌و شتانه‌ت هه‌مووی بچێته ژێر پرسیاره‌وه له‌به‌ر چی؟ لانه كوردییه‌كی زۆر باش ئه‌زانێ به نوسین و خوێندنیشه‌وه. كچێكی زۆر چالاكه و زیره‌ك و له‌و ته‌مه‌نه گه‌نجه‌ی خۆیدا زۆر به جوانی و ئاقڵانه بیر ده‌كاته‌وه... ئێستا لانه ئیتر به‌ره‌ڵایه و بۆته سوێدی و هه‌زار قسه و به‌زمی تر... ئه‌ویش ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه گوایه كوڕێكی خۆشئه‌وێت كه كورد نییه.