Friday, May 28, 2004
هه‌ینی وماڵ پاك كردنه‌وه. كه پاك ئه‌بێته‌وه هه‌ناسه‌یه‌كی ڕه‌حه‌ت هه‌ڵئه‌مژم. دیلان ئه‌ڵێ دایه ماڵه‌كه ئه‌وه‌نه خاوێنه ئه‌ڵێی دانی تازه شۆراوه!. نازانم ئه‌م كوڕه‌م ئه‌و قسانه له كوێه ئه‌هێنێ. ئێستاش به‌و ناوه‌دا ئه‌سوڕێته‌وه. دایه كه‌ی ته‌واو ئه‌بی( ئه‌م نوسینه). وه‌ڵامی ناده‌مه‌وه. سه‌ری به سه‌ر شانمدا شۆڕ ئه‌كاته‌وه و پیته‌كان حینجه ئه‌كات. هه، ی، ن،ی... به‌سه كوڕم لێم تێكمه‌ده. دایه چی ئه‌نووسی؟ هیچ. بابه كه‌ی دێته‌وه؟ نازانم.
دایه ئه‌چمه ده‌ره‌وه و سواری پاسكیل ئه‌بم. باشه...
ئه‌وه‌نه‌ی پێناچێت دێته‌وه. یه‌كڕاست به‌ره‌و حه‌مام. ئاگام لێیه ده‌ست به فیكه كێشان ئه‌كات. دێته ده‌ره‌وه دایه قژم ڕه‌نگ ئه‌كه‌م، یارمه‌تیم ئه‌ده‌ی؟
Wednesday, May 26, 2004
Tuesday, May 25, 2004
ئێره‌ییم برد. هه‌تا ئه‌تووانم ئێره‌ییم برد... كه‌مێكیش توڕه بووم و یه‌ك دوو هه‌ناسه‌ی قوڵیشم هه‌ڵكێشا. پیاو و ژن و مناڵی عێراقی په‌نا ئه‌به‌نه چه‌ند ناوه‌ندێكی ئه‌مریكی و سكاڵایان هه‌یه. ئه‌ڵێن ئه‌مریكا وه‌كو دێوه‌زمه هاتووه ووڵاته‌كه‌مانی داگیركردووه. ئه‌ڵێن: خۆ به چه‌پكه گوڵه‌وه نه‌هاتوون. ئه‌وان ئه‌ڵێن وا ئازار دراین، ئاوها ته‌عزیب دراین. ئه‌ڵێن كوڕه‌كه‌مان، براكه‌مان، باوكمان له ئه‌بو غرێب ئه‌شكه‌نجه دراون و ئێمه داوای مافی خۆمان ئه‌كه‌ین.
نایشزانم بۆ ئێره‌یی ئه‌به‌م، خۆ دیار نییه سكاڵاكه‌یان به هیچ گوێیه‌ك ئه‌گات یان نه؟ دیار نییه بارودۆخیان چاكتر ئه‌بێ یان نه... به‌ڵام من نازانم سۆراخی تۆ له كوێ بگرم؟ نازانم شكات بۆ لای كێ به‌رم؟ تۆ وا ئاوا بووی، كه له خه‌ویشما هه‌ڵنایه‌یت...
پرسیارێكی تر مێشكم ئه‌وروژنێت، تۆ بڵێی دڕنده‌یی ئه‌مریكا و سه‌ربازه‌كانی ئه‌و هه‌موو دڕنده‌یی و ترسناكی و هه‌موو شتێكی خراپ و پیسی سه‌دام حسێن له بیری عاله‌م باته‌وه؟
Sunday, May 23, 2004
Monday, May 17, 2004
دره‌نگانێكی شه‌وه، ده‌رگای حه‌وشه‌كه دائه‌خه‌م. دێمه هه‌یوانه‌كه و چاوێك به ده‌وروبه‌ردا ئه‌گێڕم، ته‌ماشای ته‌باخه‌كه ئه‌كه‌م و لێی دڵنیام ئه‌بم كه كوژاوه‌ته‌وه. ده‌رگای ژووره بچوكه‌كه‌یش پێوه ئه‌ده‌م. ئینجا دێمه ژووره گه‌وره‌كه و جێگه‌ی مناڵه‌كان دائه‌خه‌م. كچه‌كان نزیكتر له ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كه ئه‌خه‌ون، كوڕه گه‌وره‌كه‌م له گۆشه‌كه‌وه كه دره‌نگتر به به‌یانیان ڕووناك ئه‌بێته‌وه. كوڕه بچوكه‌كه‌شم له ته‌نیشت خۆمه‌وه ئه‌خه‌وێنم. ده‌ستێكیش به ژێر سه‌رینه‌كه‌مدا ئه‌هێنم؛ ئا له‌وێیه. دڵنیا ئه‌بم... خوویه‌كه گرتوومه. شه‌وانه چه‌قۆ گه‌وره‌كه له ژێر سه‌رینه‌كه‌م دائه‌نێم. پێش خه‌وتن ده‌ستێك به ژێر سه‌رینه‌كه‌دا ئه‌هێنم بزانم له بیرم نه‌چووه. شه‌و باش له مناڵه‌كان ئه‌كه‌م وپاشان نیوه ناته‌واو ئه‌خه‌وم. چه‌قۆكه‌م له ژێرسه‌ردایه به‌ڵام تا به‌یانی هه‌زار جار به‌خه‌به‌ردێم. به هه‌موو ته‌قه‌یه‌ك، ده‌نگێكی دوور و نزیك، هه‌ناسه‌یه‌ك ڕائه‌چه‌ڵه‌كێم. تا به‌یانی چه‌ند جارێك دائه‌نیشم و له‌به‌ر ڕووناكی تیشكی كزی تێله كاره‌بای گه‌ڕه‌ك كه خۆی ئه‌خزێنێته ژووره‌كه‌مانه‌وه، ته‌ماشای ده‌موچاوی خه‌وتووی مناڵه‌كانم ئه‌كه‌م. ئه‌مڕۆیش سه‌لامه‌ت بوون، خوا گه‌وره‌یه بۆ سبه‌ینێ!
كوڕه بچوكه‌كه‌م هه‌موو جارێ پێش خه‌وتن ده‌سته بچووكه‌كانی به ده‌موچاومدا دێنێت و ئه‌ڵێ: دایه، ئێمه هیچمان لێ نایه وا نییه؟ نا، ڕۆڵه هیچمان لێ نایه. دووای خۆی ئه‌خزێنێته باوه‌شمه‌وه وئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر هاتن به‌و چه‌قۆیه ئه‌یانكوژی، وا نییه؟ ئا، كوڕم ئه‌گه‌ر هاتن ئه‌یانكوژم، نایه‌ڵه‌م په‌نجه‌یان به‌رتان كه‌وێت. تووند به خۆمییه‌وه ئه‌گوشم و ماچبارانی ئه‌كه‌م. بنوو كوڕم كه‌س نایه‌ت. كه‌س ئێمه له‌م ژێر زه‌وییه‌دا نادۆزێته‌وه.
مناڵه‌كان ئارام خه‌وتوون. تۆ ده‌مێكه ڕووت كردۆته شاخ و منیش ده‌مێكه ته‌نیا له‌م ژێر زه‌مینه ئه‌ژیم و بوومه‌ته پاسه‌وانی به‌رخه‌كانم. چه‌قۆكه‌یش بۆته هۆی ئارامی مناڵه‌كان؛ ئه‌گه‌ر دوژمن هات دایه هه‌موویان به چه‌قۆ ئه‌كوژێت.
نا دایه به چه‌قۆ كه‌س ناكوژێت. دایه خۆی و ئێوه فریو ئه‌دات. دایه به چه‌قۆ نا، به شه‌ونخونییه‌كانی خۆی ئه‌تانپارێزێت. دایه هه‌موو گیانی گوێیه و به بچوكترین خشه، ئه‌بێته ئاسكێكی سرك و سه‌ر لێشێواو به ده‌وروبه‌ری خۆیدا هه‌ڵبه‌ز ودابه‌ز ئه‌كات و هیچ چه‌قۆیه‌كیش دادی نادات. دایه ئازایه، دایه ئێوه ئه‌گه‌یه‌نێته كه‌ناره ئارامه‌كان.
Sunday, May 16, 2004
برسێتی، وشكه ساڵی، شه‌ڕ و نه‌خۆشی هه‌واڵه و له‌و خواره‌وه دێت. لێره به‌ڵام له‌م سه‌ره هه‌روا وڵاته و یه‌كده‌گرێت، پێكه‌وه Eurovision یان هه‌یه. شازاده‌كانیان شایی ئه‌كه‌ن. لێره خه‌ڵك تێرن، شه‌ڕ نییه. كێ بوو ووتی دۆزه‌خ له‌و خواره‌یه؟ ئه‌ی كێ بوو ووتی له‌م سه‌ره زه‌مهه‌ریره " شێوه سارده‌كه‌ی دۆزه‌خێكی گه‌رم" ؟
كه تازه سه‌رم له دۆزه‌خی گه‌رمه و بۆ دۆزه‌خی سارد ده‌رهێنابوو، هه‌ر پێئه‌كه‌نیم، بۆ؟ نازانم. له‌وانه‌یه له‌به‌ر سه‌رما بووبێت دانه‌كانم چیڕ بووبێتن و به پێكه‌نینم ژماردبێت. به‌ڵام دانیشتووه‌یه‌كی ئه‌م دۆزه‌خه سارده‌ی به به‌هه‌شت بووه پێی ووتم: سه‌یره، خه‌ڵكی ووڵاتانی لای ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له جه‌هه‌نم ئه‌ژین كه‌چی هه‌میشه ده‌م به پێكه‌نینن و به بچوكترین شت پێئه‌كه‌نن. ڕاستی ئه‌كرد. پێكه‌نینم ئه‌هات كه خه‌ڵكی تا به‌یانی ئه‌خه‌وتن بێئه‌وه‌ی به ده‌نگی بۆمباران و ته‌ق و پۆق به‌خه‌به‌ر بێن، خواردن له دوكانه‌كاندا زۆر بوون، پێویستی به بایعی نه‌ئه‌كرد، ئه‌چووی بۆ مه‌كته‌ب و به ڕه‌نجی شانی خۆت ده‌رئه‌چووی، بێئه‌وه‌ی مه‌جبور بی ئیمزا بكه‌ی. كاره‌بات 24 سه‌عات هه‌بوو، ئاوی خاوێنی بێ ژه‌هر و كیمیاوی. ئاخر ئه‌مه كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌سفی زه‌مهه‌ریرێكی دۆزه‌خ ئاسادا ئه‌گونجا. خۆ لێره له سه‌رمایش ڕه‌قت نه‌ئه‌برده‌وه..
حه‌فته‌ی پێشوو هه‌موو سه‌ر ڕه‌شه‌كانیان له كار ده‌ركرد. پیاوه‌كه‌یش كه دێته ژووره‌كه‌ت و ئیشێكی هه‌یه قژی ڕه‌ش و لوتی گه‌وره‌ت ئه‌بینێت لچێك خوار ده‌كاته‌وه به بێ سڵاو ئه‌ڕوا. نایه‌وێ ئیشه‌كه‌ی سه‌ر ڕه‌شێك به‌ڕێوه‌ی ببات. منی ته‌نیا بۆ شتنی قوونی پیره‌كانیان ئه‌وێ. ته‌نیا كاتێك له خۆی كه‌متر بێت. یه‌ك هه‌نگاو هاتیته پێشێ یا نا پێشكه‌وتن نا، هاوشانی ئه‌و بیت ئیتر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆی.
له كوێی دنیا وا نییه؟ هه‌موو شوێنێك. ژیان بۆته پاشقول له‌یه‌ك دان، دا‌و نانه‌وه. ئه‌گه‌ر نا بۆ ئه‌بێت تۆ له برسا بمریت ومن به‌رامبه‌ر ڕه‌فی خواردنی جۆراوجۆر دۆش دابمێنم و نه‌زانم ئه‌مڕۆ چی لێنێم بۆ ئێواره.
Saturday, May 15, 2004
Friday, May 14, 2004
Thursday, May 13, 2004
كچم هه‌روا نامێنی، پیری هه‌یه، ته‌نیایی هه‌یه، نه‌خۆشی و ناخۆشی هه‌یه، بێكه‌سی هه‌یه. خۆ هه‌میشه ئاوها چوارپه‌ل ئه‌ستوور و له‌ش ساغ و گه‌نج نامێنیته‌وه. شوو بكه باشه.
كچه‌كه دڵی نه‌هات پێی بڵێ ئه‌ی دایه گیان خۆ تۆ ئێستا پیری، ته‌نیای، نه‌خۆشی و كاتی خۆی شوویه‌كت كرد و به هه‌موو توانایه‌كته‌وه له خزمه‌تیدا بووی. ئه‌ی ئێستا كه زۆرت پێویسته، ئه‌و مێرده له كوێیه؟ ئه‌وه نییه ئه‌و هه‌موو هێز و توانای تۆ بڕی و خۆی پێ گه‌نج كرده‌وه.
دڵی نه‌هات، هیچی نه‌ووت و هه‌ر به زمانی دایكی ووتی: دایه گیان، ئه‌ویش قیسمه‌ت و نسیبه. كه‌ی هات، دێت.
Tuesday, May 11, 2004
به‌رده‌م خێوه‌ته‌كه ئاوڕشێن ئه‌كه‌م و گه‌سكێكی لێئه‌ده‌م. شوشه‌ی چراكه پاک ئه‌كه‌مه‌وه نه‌وتیشی تێئه‌كه‌م. قاچه‌كانم زۆر ماندوون به‌ڵام له‌شم سووكه. ئه‌مڕۆ به كێوه‌كه‌ی ئه‌وبه‌ردا هه‌ڵگه‌ڕام و دار هه‌رمێ كێویله‌یه‌كم دۆزییه‌وه. گیرفانه‌كانم پڕ كردن له هه‌رمێ. دڵم زۆر خۆش بوو، ماوه‌یه‌ك بوو حه‌زم له شتێكی ته‌ڕی كه‌مێك شیرین و مزر ئه‌كرد ده‌ستم نه‌ئه‌كه‌وت. جگه له گوێز هیچی تری لێنه‌بوو.
جارێكیان تۆیش له لای دكتۆری شۆڕش قوتووه‌یه‌ك ڤیتامین سیت سواڵ كردبوو. پێشمه‌رگه‌كان گاڵته‌یان پێكردبووی: حای ئه‌و شێره كوڕه چۆن بووه به گه‌دا. حه‌بی ڤیتامین Cیه‌كانم كردنه دوو له‌ته‌وه تا به‌شی ماوه‌یه‌كی زۆرتر بكات. ترش و خۆش بوون. ڕۆژی له‌تێكیم ئه‌خوارد. تامی شار، بۆنی شاری لێئه‌هات. ئه‌مڕۆیش كه هه‌رمێكانم دۆزییه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر گه‌نجینه‌یه‌كدا كه‌وتبێتم ئاوها، له‌سه‌ر خۆم هه‌ردوو گیرفانه گه‌وره‌كانی ڕانه‌كه‌كه‌م پڕ كردن و به ئه‌سپایی به پشت چادره‌كانی تردا هاتمه‌وه. به ژنه‌كانی دراوسێم نه‌ووت. ویست بوو یان نه‌وس نازانم، به‌ڵام ئه‌وه‌نده تامه‌زرۆی شتێكی خۆش بووم كه ترسام ئه‌وان هه‌مووی لێبكه‌نه‌وه و بیبه‌ن و هیچ بۆ من نه‌مێنێ.
هه‌رمێكان ئه‌به‌مه سه‌ر جۆگه‌له‌كه و ئه‌یانشۆمه‌وه. دانه‌یه‌كی ئه‌خۆم، خرچه‌ی دێت، ئاودار، ناسك، شیرین... هه‌رگیز میوه‌ی ئه‌وه‌نده خۆشم نه‌خواردووه. خوا خوامه تۆ زوو له مه‌قه‌ڕ بێیته‌وه و به‌سه‌رهاتی ئه‌و دۆزینه‌وه گه‌وره‌یه‌ت بۆ بگێڕمه‌وه. هه‌رمێكان دانه دانه له‌ناو قاپێكی پلاسكۆی شین‌دا دائه‌نێم. جارێك شێوه‌ی دڵی پێ دروست ئه‌كه‌م، جارێكی دی پیته‌كانی یه‌كه‌می ناوی خۆمان، جارێكی تر ئه‌نووسم كوردستان. تاوێك ڕائه‌مێنم... هه‌رمێیه‌كی تر ئه‌خۆم چاوه‌كانم لێك ئه‌نێم و گوێم له خرمه‌كه‌یه‌تی... ئای چه‌ندخۆشه...
شه‌وه... به‌رده‌م خێوه‌ته‌كه پاك و ئاوڕشێن كرا‌و. چراكه ڕووناكییه‌كی زۆر كز به ده‌وروبه‌ر ئه‌به‌خشێت و من و تۆ و شلێر خان و نه‌به‌زی كوڕی و ماڵی كاك تاهیر به ده‌ووری قاپه هه‌رمێ وه دانیشتووین.
+ ئێوه چاوتان بنوقێنن ئینجا بیخۆن ئاوها باشتر چێژ ئه‌دات!
Monday, May 10, 2004
and they are as old as Ammu was when she died. thirty -one.
Not old.
Not young.
But a aviable die-able age.
Arundhati Roy
خواوه‌ندی شته بچوكه‌كان
Sunday, May 09, 2004
مناڵی لێ نه‌بوو، له‌و هه‌موو قه‌ید و به‌نده‌ی كه خۆمان بۆ مناڵه‌كانمان دایئه‌نێین،ئازاد بووبووین .
ئێستا ئه‌زانم ئه‌و قه‌شمه‌رانه بۆ پێیان خۆش نییه، له كاتی جه‌ژن و ئاهه‌نگه‌كانیاندا ئێمه له‌و ناوه نه‌بین.
Friday, May 07, 2004
خۆی لانه‌م له‌لا نییه. هه‌ر كه ته‌له‌فۆنیشی بۆ ئه‌كه‌م دایمه مه‌شغوڵه. ئه‌مجاره‌یش هاته‌وه ئه‌وه‌نه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه بوو دوو ئه‌وه‌نده ته‌له‌فۆنی ئه‌كرد یان بۆی ئه‌كرا. هه‌ستێك پێمئه‌ڵێ كچه‌كه‌م خه‌ریكی دڵدارییه. مه‌سه‌له هه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كان نییه. مه‌سه‌له شێوه‌ی نیگاكانی، هه‌ڵسوكه‌وتی. هه‌ندێك جار دره‌وشانه‌وه‌ی ده‌موچاو و هه‌ندێ جاریش په‌رده‌ی خه‌می ناو چاوه‌كانی. ئه‌و بۆی باس نه‌كردم و منیش هیچم لێنه‌پرسی. ڕاستیه‌كه‌ی زۆر شیرینه كه ئه‌یه‌وێ بیشارێته‌وه. جاران هه‌ر كاتێ ته‌له‌فۆنی بۆ ئه‌كرا وه‌ڵامی ئه‌دایه‌وه و ته‌واو. ئێستا پاش هه‌ر زه‌نگێك یه‌كسه‌ر ڕائه‌په‌ڕێ و پاش قسه‌كردن، بێئه‌وه‌ی لێی بپرسم بۆم باس ئه‌كات كه فڵان و فستان بووه.
لانه جارێ زۆر زۆر گه‌نجه، نیگه‌رانیم. ئه‌ترسم له دڵشكان. نازانم بۆ باسی دڵشكان ئه‌كه‌م. وه‌كو ووتم ئه‌و زۆر زۆر گه‌نجه و له‌وانه‌یه یه‌كه‌م ئه‌زمون و دوا ئه‌زموونی نه‌بێ. له‌وانه‌یه دڵیش بشكێنێت و دڵی بشكێت. له‌وانه‌یه‌شه ئه‌م عه‌شقه تازه‌یه‌ی درێژ خایه‌ن بێت. كێ چوزانێت؟!
Tuesday, May 04, 2004
Pretty women wonder where my secret lies.
I'm not cute or built to suit a fashion model's size
But when I start to tell them,
They think I'm telling lies.
I say,
It's in the reach of my arms
The span of my hips,
The stride of my step,
The curl of my lips.
I'm a woman
Phenomenally.
Phenomenal woman,
That's me.
I walk into a room
Just as cool as you please,
And to a man,
The fellows stand or
Fall down on their knees.
Then they swarm around me,
A hive of honey bees.
I say,
It's the fire in my eyes,
And the flash of my teeth,
The swing in my waist,
And the joy in my feet.
I'm a woman
Phenomenally.
Phenomenal woman,
That's me.
Men themselves have wondered
What they see in me.
They try so much
But they can't touch
My inner mystery.
When I try to show them
They say they still can't see.
I say,
It's in the arch of my back,
The sun of my smile,
The ride of my breasts,
The grace of my style.
I'm a woman
Phenomenally.
Phenomenal woman,
That's me.
Now you understand
Just why my head's not bowed.
I don't shout or jump about
Or have to talk real loud.
When you see me passing
It ought to make you proud.
I say,
It's in the click of my heels,
The bend of my hair,
the palm of my hand,
The need of my care,
'Cause I'm a woman
Phenomenally.
Phenomenal woman,
That's me.
Monday, May 03, 2004
دیلان دێته‌وه وهاوڕێكه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت. دایه شیرمان هه‌یه؟ ئا كوڕم. به هاوڕێكه‌ی ئه‌ڵێ وه‌ره شیر بخۆین، به گه‌رمی!. هاوڕێكه‌ی ناوچاوی تێكده‌نێی و لچ ولێوی خواروخێچ ئه‌كاته‌وه و ئه‌ڵێ: یــــــــــــه‌ع، شیر كه‌ی خۆشه به گه‌رمی!. كوڕم زۆری لێ مه‌كه ڕه‌نگه پێی‌خۆش نه‌بێت. دیلانیش هات و ووتی وه‌ڵا زۆری لێ ئه‌كه‌م هه‌ر ئه‌بێ بیخوا. ئاخر بۆ؟ زۆر به دڵنیاییه‌وه ووتی: چونكه ئه‌ویش زۆری له من كرد شله زه‌رده‌كه بخۆم له ماڵی خۆیان.
خۆ هه‌ر كڵاوه‌كه له‌سه‌ری دیلان كرا، هاوڕێكه‌ی زۆر شیره كۆڵاوه‌كه‌ی پێخۆش بوو، ووتی به دایكموباوكم ئه‌ڵێم ئه‌وانیش تاقی كه‌نه‌وه. به‌زه‌ییشم به خۆمدا هاتمه‌وه ئه‌و كاته‌ی مه‌جبور كرام شله زه‌رده‌كه‌ی نازانم ناوی چییه، بخۆم.
Sunday, May 02, 2004
رۆژی كرێكار، كورده‌كان وێنه‌یان گرت له‌گه‌ڵ یۆران په‌رشۆن.
بۆ؟ پێموابوو هی ئه‌وه‌یه كه یۆران په‌رشۆن تازه له لای بۆشه‌وه هاتۆته‌وه و هێشتا بۆنی ئه‌وی پێوه ماوه.
ئه‌ی خوایه له سیاسه‌ت كه قوڵـــــــــــــــــــــه...
عێراقییه‌كانیش سه‌یرن به‌خوا. پاشا نه‌ما هه‌ر هۆسه‌یان كرد، عه‌بدولكه‌ریم قاسم هات هه‌ر هۆسه و ( كریم، كریم للامام ، دیمقراتیه و سه‌لام) ئه‌و نه‌ما عه‌بدولسه‌لام عارف و نازانم كێ عارف و پاشان ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر وئینجا سه‌ددام و حوسه‌ین و عه‌ره‌بیش هه‌ر خه‌ریكی عابا هه‌ڵسوڕاندن و ئه‌م دێت ئه‌وان ئه‌یكه‌نه هۆسه و ( هه‌لهۆله للبعس السامد)... عابا هه‌لسوڕاندن هه‌ر به‌رده‌وام ئه‌بێت و خراپتر میز به سه‌ر دیله‌كانیاندا ئه‌كرێت، باشتر سورای ملیان ئه‌بن و ئه‌مانیش هه‌ر ( ها خوتی ها!!!!)...
له هه‌مووی قۆڕتر قسه‌كه‌ی مامه گیان بوو كه دیسان وه‌كو هه‌میشه به په‌له په‌ل و بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی فه‌رموو بێت شه‌كری شكاندووه. مامه گیان له باره‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی دیله عێراقییه‌كان له لایه‌ن سه‌ربازه ئه‌مریكی و بریتانییه‌كانه‌وه ووتی: شتێكی ئاساییه‌و ڕوو ده‌دات!!! به‌مه ئه‌ڵێن له ئه‌مریكی ئه‌مریكی تر. ئه‌رێ كێ بوو ووتی من له ئێرانییه‌كان ئێرانی ترم؟!
نازانم چۆن كه‌سێك خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو قوربانییه بێت، ئه‌و هه‌موو كاره‌ساته به‌سه‌ر گه‌ل و خاكه‌كه‌یدا هاتبێت، ئه‌توانێت ئه‌و كاره‌ساتی ئه‌شكه‌نجه‌دانی دیلی شه‌ڕ به شتێكی ئاسایی بزانێت؟ با ئه‌و دیلانه‌یش دوژمنیت بێت. تێناگه‌م به‌خوا... ناڵێم سیاسه‌ت قوڵه.